قەرە فاتمە... ساڵی ١٨٨٨ لە ئەرزڕوومی باکووری
کوردستان لەدایک بووە. باوکی ناوی یوسف ئاغا بووە. یەکێک بووە لە شەڕکەرەکانی شەڕی
سەربەخۆیی تورکیا. کاتێ مستەفا کەمال لە سیڤاس کۆنفرانسی هەبوو، قەرە فاتمە خۆی پێ
گەیاندووە و داوای کردووە بچێتە ڕیزی سوپای تورکیاوە. دوای ئەوەی مستەفا کەمال ڕازی بوو،
یەکەیەکی سەربازی پێکهێناوە و ٤٣ ژن و ٧٠٠ پیاو چوونەتە سوپاکەیەوە. دوو جار لە لایەن
سوپای یۆنانەوە دیل کراوە و لە جاری دووەمدا، کاتێ جەنەراڵ (نیکۆلاس تریکۆپیس) قسەی
بۆ کردووە، دەرفەتی دیوە و ڕایکردووە. بە پێی نووسینێکی یەڵماز یوزدل، لەشکرەکەی
فاتمە ڕەش، یەکەم دەستەی سەربازی بووە، کە لە شەڕی ڕزگارکردنی ئەزمیردا، چۆتە ناو
شارەکەوە.
قەرە فاتمە، لە ٢ی تەممووزی ١٩٥٥دا، لە
(دارولعەجەزە-تەمبەڵخانە) کە خانەی هەژاران و نەداران بووە، کۆچی دوایی کرد.
ئەوە داستانی ژنێکی کوردە... دوای ئەو هەموو
خزمەتەی کە بە تورکی کردووە، لە تەمبەڵخانەدا، بە بێکەسی سەری ناوەتەوە!. تۆ بڵێی
ئەو پیاوانەی خزمەتی تورک دەکەن، لەوە زیاتریان بەرکەوێ؟!. تۆ بڵێی هیچی تر لە
بێگانەپەرستی بۆ کورد شین بێ؟!.
بەسە... خۆفرۆشی بەسە!. قەرە فاتمە وانەیەکی
گەورەیە بۆ کەسێ وانە دادی بدات!.
قەرەفاتمە لە ناوەندی چەکدارەکانی
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar