لەگەڵ خۆممە...
لەگەڵ خوشک و برا و کەسەکانی خۆمە... لەگەڵ تۆشمە، ئازیزم!
بەرنامەی حیزب پەیامێکی ئاسمانی نییە!... سەرکردەی گەورە خوا نییە!... حیزب کەرەسەیە بۆ گەیاندنی نەتەوە و
نیشتیمان بە ئامانجێکی دیاریکراو. حیزب، لەوپەڕی پیرۆزیدا، یەک هەنگاو نیشتیمان و
نەتەوەکەت بەرەو ئامانجەکەیان دەبا، دەنا بەڵایە... پەتایە... غەزەبی خوایە... دەوەنبەئاشی خۆخۆرییە... ئاخوڕی ئالێکی ئاژەڵە. ئەگەر پێت وابێ حیزبەکەت لەو ئامانجە پیرۆزترە کە دەبێ کاری بۆ
بکرێ و نەتەوەکەت پێی شاد بێ، زوو چارەسەری هۆشی خۆت بکە!... با تۆش نەبیتە بارگرانییەکی تر بە سەر نەتەوە و نیشتیمانەکەتەوە! با تۆش، بە دەم شانازیکردنەوە، نەبیتە بەربەستێکی تر لە بەردەم سەرفرازیی نەتەوەیی و نیشتیمانی!.
ئەوەی دەیان ساڵ
بە ناوی چینی چەوساوە و کرێکارانەوە لە ڕیزی ئەم حیزب و ئەو حیزبی بە دینکراو شیعر و درۆی تۆو
کردووە و ئێستا کۆشک و تەلار دەدوورێتەوە، لە فایلدار و جاش و سیخوڕ بەڵاترە!! مەگەر
بە دەستهەڵگرتن و دوورکەوتنەوەی لە "تێکۆشان!!" تۆڵەی تاوانەکانی بکاتەوە!!...
ئەو بابەتە، بە کڕبوون و مردن خزمەت بە نەتەوە و نیشتیمانی خۆی دەکا، ئەگەر باوەڕ بکات کوردستان نیشتیمانی خۆیەتی.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar