مێژوو باس دەکات: مەمالیک، کە منداڵی کڕدراو و کۆیلە
بوون، لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هێندرابوونە بەغدا. ئیدی نرانە بەر خوێندن و فێری
هونەرەکانی شەڕ و سەربازی کران و پلەوپایەی بەرزیان وەرگرت تا لە ئەنجامدا، ساڵی
١٧٤٩ دەسەڵاتی بەغدایان گرتە دەست و لە بابی عالی یاخی بوون. ئەمانە، ٨٢ ساڵ حوکمی
بەغدایان کرد، تا لە ئەنجامدا، هەر لە بەغدا، لە لایەن لەشکری عوسمانییەوە ساڵی
١٨٣١ ڕووخێندران و قەتڵوعام کران. ئەگەر ئەو قەتڵوعامە نەبوایە، باوەڕ دەکرێ ئێستا
بەغدا یەکێ بوایە لە شارە گەورەکانی تورک. ئەگەر سەرنجی جلوبەرگی بەغداییەکانی
کۆتایی (١٨٠٠)ەکان و سەرەتای (١٩٠٠)ەکان بدەین، دەبینین فڕی بە پۆشاکی عارەبەوە
نییە، بەڵکو شوێنەواری ئاشکرای پۆشاکی موالییەکانە کە ئێستاش لە ناو تورکمانەکاندا
ماوەتەوە و باوە.
چایخانەیەکی بەغدا، سەرەتای ١٩٠٠ەکان
ئەو موالییە ڕووخاوانەی بەرەو بەسرا ڕایانکرد،
شوێنەواریان نەما و توانەوە، بەڵام پێدەچێ زۆربەی تورکمانەکانی دووز و تەنانەت
ناوچەکەش لەو موالییانە بن و بە هۆی دڵسافی کوردەوە مابێتنەوە ئەمڕۆ. ئەمانە،
هەمان بێمنەتی و نەترسانی موالییەکانیان هەیە و کە دەرفەتیان بۆ هاتە پێش، گوێ
بەوە نادەن سبەینێ چییان بەسەردا دێ و ئەگەر بەریان پێ نەگیرێ، وەک مەمالیکەکان
دەست بە سەر هەموو کوردستاندا دەگرن!. خۆ کورد (عەلی ڕەزا پاشا)ی نییە قەتڵوعامیان
بکات، ئیتر بۆچی دەست بپارێزن؟!. ئەوان، خێزان قڕ دەکەن و کوردی ڕۆشنبیریش هەیە
دڵی ئەوەندە ناسکە، دەڵێ: ئامادە نیم لە پێناوی ئاڵای کوردستاندا، منداڵێکیان لە
خەو بکەم.
کورد هەتا نەبێتە دڕندە، لەگەڵ دڕندەدا هەڵناکا... ئیتر
بە کەیفی خۆتان، هەزار جنێو بەو بۆچوونە نامرۆڤانەیەم بدەن!. ئەگەر بزانم بە
دەستماچکردن یەک خانووی ڕووخاوی دووز چاک دەکرێتەوە و یەک دڵۆپ خوێنی دووز
دەگەڕێتەوە، دەستی یەکە بە یەکەی تورکمانەکانی دووز ماچ دەکەم!. بەڵام ئەوە مێژوو
و ئەوەش خەسڵەتەکانی مرۆڤە هەمەجۆرەکان!.
دوای ڕووخانی بەعس، کورد دەیتوانی ئەوە بە تورکمانەکانی
دووز بکا کە ئێستا ئەوان بە کوردی دەکەن. ئەو خەسڵەتە دڕندانەیە لە کورددا،
بەرانبەر کورد خۆی نەبێ، نییە بۆیە هەمیشە دەرفەتی لە دەست داوە و دوایی بە
خراپترین شێوە بە سەر خۆیدا شکاوەتەوە. کورد دەیتوانی هەموو ناوچە تەعریبکراوەکان،
بە حەویجەشەوە، پاک بکاتەوە بەڵام کورد بە پێچەوانەوەی کرد، کەچی عارەبی حەویجە بە
پشتبەستن بە داعش، کە دەرفەتێکی کەمخایەنیش بوو، هیچ نەما بە کوردی نەکا و دوایی
کە لێشیان قەوما، وەک ئەوەی قەت هیچ نەبووبێ، پەنایان بۆ کورد هێنایەوە.
من ئەم قسانە دەکەم، وەنەبێ لە دەستم بێ بۆ ئاوارەکردنی
خێزانێک ئیمزا بخەمە سەر کاغەز... ئاخر منیش کوردم. بۆیە پێویستە بە باری کەسێتی و
دەروونی و سۆزی خۆماندا بچینەوە و نەفرەت لەو ڕیکخستنانە بکەین کە کوردیان
پەروەردە کردووە.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar