tisdag 21 oktober 2014

تەعریب هەر تەعریبە، چ عارەبی زۆردار بیکات، چ کوردی خائین



هیوادارم بەر لە خوێندنەوەی ئەم نووسینەی من، ئەم بابەتە بخوێننەوە:
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=13896&Jor=1

هەندێ جار بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەیکات فەرمان و کاری خوا بێ و خوا وای بوێ کە ئەوان دەیکەن، ئەی کاری شەیتان چییە و چۆنی دەوێ؟ ئەگەر کوشتنی بێتاوانان و زیناکردن و منداڵکوشتن و بازرگانیکردن بە ژنی کوردەوە و داگیرکردنی خاک و شار و گوندی خەڵکی، فەرمانی خوا بن، خۆ شەیتان، لەبەر ئەوەی پێچەوانەی کار و ویستی خوای دەوێ، دەستبەتاڵ و بێکار دەمێنێتەوە و ئەو داماوە دەبێ پەنا بۆ چاکەکاری ببا تا هەم لە دەستبەتاڵی دەرباز بێ، هەم بیسەلمێنێ دژی خوا و کردارەکانێتی... جا وەرە مرۆڤیش لە ترسی داعش نەوێرێ پەنا بۆ خوا بەرێ!
کە ئەو گوتارەی خەندانم خوێندەوە، هەمان بۆچوونم بەرانبەر جووتە حیزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان لە لا دروست بوو: ئەگەر ئەمانە ئازادیخواز بن ئەی کاری بەعس و داعش و دوژمنانی تری کورد و داگیرکەران چییە؟! بەعس، بەردەوام هەوڵی دەدا کەرکووک تەعریب بکا بەڵام بەو دڕندەییەی خۆیەوە نەیتوانی ئەوەندەی ئەم کۆترە کوردانەی یەکێتی و پارتی تەعریبی بکا؟! ئەی بۆ بەعس و داعش و ڕەگەزپەرستان و دوژمنانی تری کورد چی ماوەتەوە بیکەن؟ ئەو کڵۆڵانە، هەر ئەوەیان بۆ ماوەتەوە بکەونە سەر باری کوردایەتی و نەختێ بەرگری لە کەرامەتمان بکەن!
ئەوەی خەندان لەو بابەتەدا باسی کردووە، ئاگادارکردنەوەیەکی ترسناکە بۆ سەرانی پارتی و یەکێتی چونکە زۆری نەماوە جامی کورد پڕ بێ، ئەگەر پڕیش بێ، بەرپرسە باڵاکانی ئەو دوو حیزبە بەخیلی بە حاڵی سەددام دەبەن کە کونەکەمتیارێک هەبوو ماوەیەک پەنای بدا!
ڕاستییەکەی، هەستی نیشتیمانپەروەری و نەتەوەویستی، نەک هەر لای سەرانی ئەو حیزبانە نییە بەڵکو لە لای ئەندامە دامێنەکانیشیان بێ شوێنەوارە دەنا دەبوو لە ئاستێکدا بن لە کاتی تاوانی وادا بە سەرکردەکانیان بڵێن: "بووەستن! بەسە!". کێشەکە ئەوەیە پارتی هەر لە بنەڕەتەوە بە دەستی خەڵکی تر دروست بووە و یەکەم حیزبی باشوورە کە دانی بە دەوڵەتی داگیرکەری عیراقدا ناوە و یەکێتیش کە لە هەناوی ئەو حیزبە وەک کاردانەوە بەربۆتەوە، لەو عیراقیترە. خۆزگە کاردانەوەی عیراقچێتییەکەی پارتی، یەکێتیی دروست بکردایە نەک پلە و پایە و دەسەڵات و پاوانخوازی. من وەک کوردێک داوا لە کەسە هەرە باڵاکانی ئەو حیزبانە دەکەم ئەگەر بیر لە چارەنووسی خۆشیان ناکەنەوە، نەختێ بیر لە هەڵوێستەکانیان بکەنەوە و کارێ بکەن ببنەوە بە جێگرەوەی حیزبی هیوا کە سەریان خوارد نەک ببن بە جێگرەوەی بەعس کە کەرکووکی تەعریب کرد و کوردی ئەنفال کرد... با کارە ناتەواوەکانی بەعس تەواو نەکەن!
ئەوەی ئەمانە دەیکەن لووتکەی خیانەتە، جا بازرگانی بێ لەگەڵ داعشدا یا خاکفرۆشی بێ بە عارەب.. خیانەتە لە ڕابردووی خۆیان کە بە هۆی خوێنی شەهیدانەوە نەختێ سوور دەچێتەوە. خیانەت لە میللەتەکەیان کە قوربانی نەماوە نەیدا... خیانەت لە باوکی خۆیان... خیانەت لە وەچە دوای وەچەی کورد تا ئەوانەی هێشتا نەهاتوونەتە دنیاوە... کچانمان خزانە بەندیخانەوە و کوڕانمان لە خوێنی خۆیان گەوزان و باوکانمان حەسانەوەیان نەدی و خۆمان بە دەم چاوەڕوانی زندووبوونەوەی مردووەوە پیر و خەڕۆ بووین! دزی و تاڵانی و ئاودیوکردن و بە گورگانخواردکردنی کورد نەما نەیکەن، هیچ نەما تەعریبکنردنی کەرکووک نەبێ؟! تەعریب لە لایەن کورد خۆیەوە، گەورەترین خیانەت نەبێ چییە؟! خۆ دەبێ بپرسین جگە لەو دوو حیزبەی دەسەڵات کێ ئەم جۆرە خیانەتەی پێ دەکرێ؟
لە ناو ئەو کارەساتەدا، هەم دەستودامێنی نەجمەدین کەریم دەکەووم کە ئەم پیلانە گڵاوە پەک بخا، هەم داوا لە هەر کوردێکی کەرکووک دەکەم ڕێگری بکەن لەو خیانەتە هەرە گەورەیە! ئێمە چاوەڕوان نەبووین بەرپرسانی پارتی و یەکێتی خاکی کەرکووک بە عارەب بفرۆشن. ئەگەر ئەوە بە کاسبی دەزانن، خۆ کاسبی لەوەش بەپیتتر هەیە بیکەن! با نامووسی خۆیان بفرۆشن، نەک خاکی کوردستان، کە نامووسی نەتەوەیەکە!
ڕەنگە کادری تێر و پارەخۆری ئەملا یا ئەولا هەبێ بڵێ: ئەو حیزبانە وا لە سەنگەردا شەهید دەدەن بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکووک. منیش هەر ئەوە دەڵێم ئەوانەی لە سەنگەردان، کەسی منن... ئەوان دەکوژرێن و بەرپرسەکان لە پشتیانەوە بەڕە لە بن پایان دەردەکەن و خاکەکەیان دەفرۆشن. جگە لەوەش، ئەوانەی شەهید دەبن، بە خوێی ئاشیش ناگەنەوە بەرپرسەکان... جا با ئەو قسانە بۆ خۆیان بکەن!!

onsdag 15 oktober 2014

چەند بزانین، هەر کەم دەزانین


با کەس بە هۆی ئاستی ڕۆشنبیری تەمەن و تاقیکارییەکانی خۆیەوە، لە خۆی بایی نەبێ. چەند بزانین، هەر کەم دەزانین، یا هیچ نازانین. ئەوەی دەرچووی قوتابخانەی حیزبەکانی باشووریش بێ، بۆ سەرفرازی کورد گۆچانی پێ دەوێ تا ڕێی خۆی پێ بدۆزێتەوە.
هەزاران جار لە دەست ویژدانی مردووی جیهان بەرانبەر بەو غەدرانەی کە لە کورد کراوون، هاوارمان کردووە و ناڕەزاییمان دەربڕیوە و سەرسوڕمانی خۆمان دەربڕیوە. دنیا لە ئاستی ئەنفالکردنی کورد کەڕوکاس بوو. لە ئاستی شەهیدکردنی شارێکدا بێدەنگ بوو. کۆڕەوی ١٩٩١ کارێکی وای نەکرد جیهان بشڵەژێ. ئەوەی کۆڕەو کردی، دانانی پەرژینێک بوو لە بەردەم سوپا هارەکەی بەعس بۆ پارێزگاریکردن لە هەبوونمان وەک کۆمەڵێ مرۆڤ. ئێمە لێقەوماو بووین چونکە گیانی بەرگریمان سفر بوو. شەنگالیش یەکێ بوو لەو بابەتە کارەساتانەی بە سەر کورددا هات... تەنانەت بازرگانیش بە کچی کوردەوە کرا، بەڵام هەژانی جیهان بایی ئەوە نەبوو کە پێویست بێ. دیسان کۆمەڵێ خەڵکی بەستەزمان بووین و نەمانتوانی بەرگری بکەین.
کەچی کوبانێ، بێ ئەوەی داگیر بکرێ یا وەک شەنگالی بە سەر بێ یا وەک هەڵەبجە بخنکێ، دنیای هەژاند. بەرانبەر کوبانێ، جیهان نە کەڕە و نە کاسە و نە ویژدانیشی مردووە. بۆ بەرگریکردن لە کوبانێ هەموو جیهان هاتۆتە دەنگ و (ئەفرۆدیتە)[1]کانی کوبانێ، چاوی جیهانیان کردەوە... هەتا ئێستا و لە هەموو ئاستەکاندا هەر هاوارمان کردووە: فریامان بکەون خوراین!! هاوارە لە برساندا مردین!! بەڵام لە کوبانێ کەس ئەو هاوارەی نەکرد.. خەڵکی قارەمانی ئەو شارە بوون بە دیواری بەرد و داعش سەری خۆی پێیدا دەکێشا. داعش خۆشیان بە قارەمانێتی کوبانێ سەرسام بوون و گوتیان: ئێوە چین؟! ئێوە نە بە کەڵکی دۆستایەتی دێن نە دوژمنایەتی! کابوول، کە نەمبیستووە ڕۆژێ لە ڕۆژان، لە سەر کورد بەدەنگ هاتبێ، بۆ کوبانێ بەدەنگ هات و ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە و هەزاران کەس هاواریان کرد: کوبانێ تەنها نییە! کوبانێ وای لێ هاتووە ئۆبامای ئەمەریکاش ناتوانێ لێی بێدەنگ بێ.
ئەمازۆنەکانی یۆنان

دیارە ئەوەی خەڵک دەکا بە دۆستمان ئەوەیە بۆ خۆمان هەبین. شێرە ژن و کوڕە ئازاکانی کوبانێ بەرگری دەکەن و سەرنجی جیهان ڕادەکێشن. هاوسەری ساڵح موسلیمی سەرکردە، خەریکی خشڵ و باقوبریق نییە و نازناوی دایکی شەهیدی بە دەست هێناوە و لەگەڵ ژنانی هاوتەمەنی خۆیدا پێداویستی شەڕوانان ئامادە دەکا... ئەو (ئافرۆدیتە) کوردانە، بە خاک خۆیان ئارایشت دەکەن و بە دەم ئازاری برینکارییەوە گۆرانی بۆ کوبانێ و کورد دەڵێن! سەرنجی جیهانی سەرمایەداری، بە ڕووتبوونەوە و خۆبادانی ژنان ڕاناکێشرێ و خۆیان لەوەیان کەم نییە، بەڵام ژنی کورد داستانی (مەمکبڕاو)[2]ەکانی یۆنانی کۆن زندوو دەکەنەوە و سەرنجی دنیا ڕادەکێشن... سۆزی خەڵکی دنیا بۆ قارەمانان دەبزوێ نەک بۆ ڕاکردوو و هاواربەدەمێک، لە لایەکەوە داوای چەک بکا و لە لایەکەوە لەگەڵ داعشدا خەریکی بازرگانی بێ... بازرگانی نەوت و ئۆتۆمبیل... تەنانەت بازرگانی ئەو چەک و کەرەسانەش کە بۆ هاوکاری کورد دێن!!
با دانی پێدا بنێین، ئێمە نزیکەی حەفتا ساڵە لە خشتە دەبرێین و بەخۆمان نەزانیوە... نازانین بۆچی (هیوا) و (ژێ کاف)، کە ئامانجیان سەربەخۆیی کوردستان بوو، لە گۆڕ نران و (حیزب و پارت)ی دیموکرات، بە ڕێنوێنی دەسەڵاتی ستالین لە جێیاندا هکەڵتۆقین و بۆ یەکەم جار دانمان بە دەسەڵاتی داگیرکەردا نا و هەرچییەکیش لەو دووە کەوتەوە، بۆ یەکپارچەیی عیراق و ئێران، کوچک لە ئاگر گەرمتر بوو. ڕۆژاوا و باکوور نەکەوتنە ژێر کاریگەری ئەو جادووەوە و ئێستا جیاوازییەکان ئاشکران.
ئەگەر خۆمان گیانی بەرگریمان نەبێ و هەر خەریکی ڕاکردن و هاوارکردن بین، کەس نامانبیستێ، بەڵام ئەگەر کوبانێ ڕێبەرمان بێ، هەموو جیهان دۆستمانە... تەنانەت دانیشتوانی کابوولیش...




[1] ئافرۆدیتە: لە داستانە یۆنانییەکاندا ئەو بوونەوەرە بووە کە هەم نێر بووە هەم مێ. بە خواوەندی زاوزێ ناسراوە و ڕەنگە وشەی ئافرەت لەو ناوەوە هاتبێ یا ئەو وشەیە لە ئافرتەوە سەرچاوەی گرتبێ.
[2] مەمکبڕاوەکان یا ئامازۆنەکانی یۆنان، ئەو ژنانە بوون کە مەمکی ڕاستی خۆیان دەبڕی یا دەیانسووتاند بۆ ئەوەی لە تیرەندازیدا لێیان نەبێتە بەربەست. زۆرترین شەڕی ئەمانە لە دژی فارسەکان بوو.

fredag 10 oktober 2014

سەرمایەکەتان سووکتان دەکا


سەرمایەکەتان، چونکە دزێتییە، سووکتان دەکا
لەو وێنەیە ڕامێنە، کە بە بێ ئیزن، لە دیوارەکەی کاک حەمەڕەشید هەرەسم کردۆتەوە. منداڵێک لە تەمەنی گوڵدا، بە جووتێ نەعلەوە، لە سەنگەردایە... دەستم بڕوا، پارەی هەرچی سەرکردە و وەزیر و گزیر و دەهۆڵژەنەکان و ئەندامانی پەرلەمان هەیە، دەیدەم بە جووتێ کاڵەی گورجوگۆڵ و دەیکەمە پێی ئەو منداڵە کە تازە لە لانەی شێرانەوە سەری دەرهێناوە و بەرگری لە کەرامەتێک دەکا کە هێشتا نازانێ چییە!
ئەمڕۆ پارەی سەرمایەدارە دزەکان و سیاسییە قاچاخچییەکان، بۆتە باڵۆنێک و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خاوەنی خۆی سووک دەکا تا وای لێ دەکا پێی لە زەوی دەبڕێ.
پارە بۆ پێڵاوی ئەو منداڵە نەبێ بە کەڵکی چی دێ؟! کە بیر لە پارەی دزەکان دەکەمەوە، خەنجەری ئەو کابرایەم بیر دەکەوێتەوە کە بۆ ڕۆژی تەنگانە هەڵیگرتبوو... لەوەش تەنگانەتر!!
سەرمایەکەتان باڵۆنە و ڕۆژ بە ڕۆژ سووکتان دەکا.. ئەوەتا وای لێ کردن لە ئاستی کچە تاڵانکراوەکاندا چاو داخەن و هەڕەشەش بکەن کە نابێ کەس باسی کچەفرۆشراوەکانی سەردەمی بەعس بکا! ئەوەتا پارە وای لێ کردوون  بازرگانی نەوت لەگەڵ داعشیشدا بکەن! ڕسوایی لەوەش زیاتر؟! ئەو منداڵە بە جووتێ نەعلەوە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە کەچی ئێوە بە پێڵاوی هەزار دۆلارییەوە بازرگانی لەگەڵ هەمان داعشدا دەکەن!! ئەرێ کاتی ئەوە نەهاتووە سەنگەری خۆتان لە سەنگەری ئەوانە جیا بکەنەوە کە بە پێخواسی و چەکی سووکەوە بەرەنگاری تانکە ئەمەریکییەکانی دەستی داعش دەبنەوە؟ ئێوە و ئەوان کوا لە یەک خوێن و ڕەگ و ڕەگەز و بنەچەن؟! منداڵی ئەو خەڵکە بە پێخواسی بەرەنگاری داعش دەبنەوە و منداڵی ئێوە لەگەڵ ئەستێرە نازدارە باڵدارەکانی ڕۆژاوادا دەیگوزەرێنن!! کاتی ئەوە هاتووە گۆڕتان گومکەن و لە کۆڵی ئەو میللەتە ببنەوە! بڕۆن تا چیتان دزیوە بیخۆن!! کورد بە پێخواسیش کۆڵ نادات..
 بیل گەیتس، کە خاوەنی مایکۆرۆسفتە و یەکێکە لە دەوڵيمەندە هەرە گەورەکانی دنیا، پتر لە نیوەی سەرمایەکەی لە کاری خێرخوازی سەرف دەکا و منداڵەکانی لە قوتابخانەی ئاسایی دەخوێنن و تەنانەت مۆبایلەکانیشیان لە بابەتە هەرزانەکانە، شێت نەبووە. ئەو دەیەوێ منداڵەکانی مرۆڤی ئاسایی بن. کەچی ئێوە منداڵەکانیشتان لە میللەتەکەیان دابڕیوە و سبەنێ داری زۆرداریتان لە دەست دەرچێ، نازانن وەک بەشەر بژێن. ئێوە دڵسۆزی منداڵی خۆشتان نین چجای ئەو منداڵە چەکدارە جەنگاوەرە پێخاوسە! سەیرە... هیچ کارێک ناکەن لە بەرژەوەندی ئەم خاک و میللەتەدا بێ!... دەزانم ڕۆژێ دێ کاڵەک بە ئەژنۆ دەشکێنن بەڵام داخەکەم (باج)ی ئەوەش دەبێ کورد بیدا.

onsdag 8 oktober 2014

ئەمڕۆ: شایەدیمانی من تفێکە و بە ڕووی دڕندەکاندا ڕۆی دەکەم


عارەب بە هیچ شتێک لێمان ڕازی نابن... دڵیان بە کوشتنیشمان ئاو ناخواتەوە. چییان دەوێ؟!
چواردە سەدە بەر لە ئێستا، بە شمشێرەوە هاتن. کوشتیان و بردیان و تاڵانیان کرد تا هیچ دەرفەت نەما و هەندێکمان بووین بە موسوڵمان و هەندێکمان لە سەر دینی خۆمان ماینەوە و باجمان دا. (باج)یش جۆرێ سەرانە بوو بەو حیسابەی کاتێ دەستدرێژی دەکرێتە سەرمان، بەرگریمان لێ دەکەن! خۆ هەر خۆشیان دەستدرێژییان دەکرد! دوای ماوەیەک بۆیان دەرکەوت باجدان لە موسوڵمانبوون بۆ ئەوان باشترە و خێری زۆرترە... گوتیان: "نا، ئێوە موالین و ببن بە موسوڵمان یا نەبن، هەر دەبێ باج بدەن!".
بە درێژایی سەردەمی ئەمەوییەکان، ئەو چەند ساڵەی دەسەڵاتی عومەری کوڕی عەبدولعەزیزی لێ دەرچێ، کورد بەو حیسابەی موالییە، هەم موسوڵمان بووە هەم باجیشی داوە. باجدانی کورد، لە سەردەمی عەبباسیشدا بەردەوام بوو. ئیبن خەلدوون حیسابێکی کردووە: ئەو باجەی لە سەردەمی عەبباسییەکاندا لە کورد سەندراوە (دیارە باسی ئەو ناوچانەی کردووە کە کوردستانن) لە سەرجەمی باجی هەموو ناوچەکانی تر زیاتر بووە.
موسوڵمانبوونی ئەو دەمە هەر ئەوە بوو شایەدیمان بێنیت. شەهادەدان کە ئەڵڵا تاکە خوایە و موحەممەد پەیامبەرێتی. ئیتر تەواو... دەمایەوە ئەوەی وردە وردە فێری ڕێوڕەسمی ئاینەکە بیت.
ئێستا دیسان هاتوونەتەوە... ئەمجارە چییان دەوێ؟! ئەم جارە دەبێ شتێکی تر بۆ شایەدیمان زیاد بکەین: ئەبوو بەکری بەغدایی... خەلیفەی موسوڵمانانە! هەی تڕحێو!
پێناچێ ئەم جارە بە گوێیان بکرێ و ئەوانیش بەوە ڕازی نابن سێیەکی شایەدیمانەکەمان کەم بێ. کەوابێ کورد کافرە و وەک جاری جاران سەر و ماڵ و نامووسی حەڵاڵە! ئەی ١٤٠٠ ساڵە کورد چی دەکا؟ ئەی سەلاحەددین جاشایەتی بۆ کردن و کرێگرتەیان بوو؟ ئەی ئەو هەموو نوێژ و تەعات و خواناسی و حەج و غەزایەی کردمان فشە دەرچوون؟ 
نەخێر هەرچی بکەین عارەبمان لێ ڕازی نابن. ڕازیش بن، وەک ڕازیبوونی گرگ دەبێ لە مەڕ. دەرفەتیان بۆ کورد نەهێشتۆتەوە و یەک فەرمان و یەک ئامانجیان هەیە: "یا دەتخۆم یا دەتخۆم! یا هەر دەبێ بتخۆم". بەڵام بوونەوەر هەیە لە بەردەم ئەو هەڵبژاردنەدا بێدەنگ بێ؟. نا، نییە. پێم وا بێ ئەمجارە بۆ ئەوە هاتوون کاتی خۆی چییان بە زەبری شمشێر بە سەردا داوین، لێمان بسێننەوە!
من ناڵێم با کورد دەستبەرداری ئەو دینە بێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم کەس بۆی نییە ئەو نامەعقووڵییە بکا کورد و کوردستان بکاتە قوربانی دینێک شایەدیمانی گۆڕاوە!! من هەرگیز شایەدی نادەم کە ئەبوو بەکری خوار بەغدا لە سۆزانییەکان شەرەفمەندتر بێ! هەرگیز شایەدی نادەم ئەبوو قەحپەی خوار بەغدا نوێنەری ئیسلام بێ. ئەگەر لێم قەبووڵ ناکرێ، فەرموون چییان پێ داوین بیبەنەوە و منیش ئەو داوایە لە خوا دەکەم کە عومەری کوڕی خەتتاب لە خوای کرد: خوایە چیای ئاگر بخەیتە نێوانمانەوە و نە دەستیان پێمان بگا نە دەستمان پێیان باگا.
ئەمە چ بەڵایەکە تووشی کورد بووە؟! ئەمە چ خوایەکە ئیرادەی کەوتۆتە دەستی ئەو دڕندانەوە و لە بری ئەو، بڕیار دەدەن و فەرمان دەردەکەن و جێبەجێی دەکەن... کۆمەڵێ شێت لە نەخۆشخانە ڕایانکردووە و دەیانەوێ دنیا بەڕێوەبەرن. ئەمە تا کوێ بڕ دەکا؟!
بە داخەوەم هەرچی جوان بوو وەها ناشرینیان کرد، بە هەزار جەلالەددین و حەللاج و خەییام و ئیبنولعەرەبی و ڕابیعەی عەدەوی جوان نابێتەوە... هیچ ڕێیەکیان نەهێشتۆتەوە ئەوە نەبێ بڵێین: ئەگەر ئیسلام ئەوەیە کە ئێوە بانگاشەی بۆ دەکەن، فەرموون چۆنتان هێنا، ئاوها بیبەنەوە... بێدینی لەو دیندارییە باشترە! ئەگەر ئەوە ئیسلامەتی بێ، ئیسلام هەزار داری بە ڕۆحی بەعسدا داوە و هەمووشمان بەعس دەناسین! ئەگەر خراپەکاری و کوشتن و بڕین و فیتنەیی و زۆرگێکردنی منداڵ کار و فەرمانی خوا بن، ئەی کاری ئیبلیس چییە؟!
قەعقاع، چی بە جەلەولا کرد، ئەم دارودەستەیەی ئەمڕۆ خراپتری پێ دەکەن. ئەمانە، هەمان کارەسات بە سەر کوبانێدا دێنن... هەر گوند و شارێکی کوردستان بکەوێتە بەر دەستیان لە شەنگال کەمتری پێ ناکەن. ڕازیبوون بە تاڵانکردنی ژن و منداڵ، ئیسلامەتی نییە... گەووووادییە! ئەمڕۆ شایەدیمانی من تفێکە و بە ڕووی ئەو دڕندانەدا ڕۆی دەکەم کە کێریان ئیمان و ئیمامیانە و چاویان لە شێرەکچ و شێرەژنی کورد بڕیوە! هەست دەکەم بە بێ ئەو تفە، نە خوا لێم ڕازییە و نە دینم بێ کەلێنە و نە مرۆڤایەتیم بێخەوشە!

söndag 5 oktober 2014

پەیامەکەی هاوڕێ یوسف


به ياميك بو ماموستا  Hakeem Kakaways
بةريزو خوشةويست ماموستا حكيم سلاويكى كه رم له نيشتيمانيكى زامدار و شه لال له خو ينه وه. باش ئه زانم خه مه كانت زورن به لام كي خه مه كانت به هه ند وه رده كري و كوى له ناله ى بر له سوزت ده كريت . كورد و وتويه تى له باش ترى خه بشه ى برى . ماموستا كيان بو ده بى هيشتا !! بيت وابيت ئه و حه ساره ى جا رانه كه شاد ره وا نان و مير خاسان حاجى حه بيب و مامه شيخ ره و ف و خاله خو رشيد و مامه عه بدولاى كاكه وه يس و ئه وانى تر خه م خورو هه توانى برينه كانى بوون . ئه ي له بيرته بيش سالى 2003 له خه و ن و ئه ند يشه ماندا جه ندين نه خشه ى جوا ن و ره نكينمان ده كيشا بو ئاوه دان كردنه وه و كلاوى ده ركر دنى (ببوره ئه كه ر ده سته وا زه كه كه مى نا ريكه ) زيدى خو مان و ئازيزانمان . له يادمه هه ولمان ده دا له سه ر نه خشه كان زورترين شوين بو كارو كرده وه جاكه كانى باوو بابيرانمان جى بكه ين ....... هه رزور باشم له ياده كه به نيا ز بوى له سه ر يه كيك له نه خشه كان به يكه ريكى بر به بالا بو شه هيد حوسين مام كاكه لى دروست بكه يت تاكو نه وه كانى ئيستا مان جاوى لى بكه ن و وه ك سومبوليك بو خه بات و قوربانيه كانمان لى بروانن و بى ئه مه كي و نمه ك حه رامى برا عه ره به جاو ره شه كا نمانيان له ياد نه جى . خو باش ده زانم حزبايه تى ته سك ته سكتر له خه ونه كانيان ته نكى به بروزه بيروزه كه ت هه لجنى ونه ى هيشت له خه ونه وه ببيت به را ستى , ئه ى نه فره ت له خه ونه كانيان. دلنيام زوريش ئه كه ر خه ونه كه ت ببوايه به راستى جاريكى تر نه حه ساره كه ت ده بو به كومى خوين نه كفنه كه ى كاكه محه مه د ئال ده بو نه جه ركى داده به ر زين ده سو تاو نه جاوى كاكه زه روان فرميسكى لى ده رزاو نه دله بجكوله كه ى كه ردى لى ده نيشت نه خه ونه كانى ئيمه ش به تال ده بووه , به لام سه د ئاخ و داخ بو هه ناسه ى سارد مان . ماموستاكيان له ياد ته دلنيام هه تا هه تايه له يادت ناجيت ! كه به نيازبوين له سه ر يه كيك له نه خشه كان بو كارو كرده وه جاكه كانى باوو بابيرانمان و بيره وه ريه تال و شيرينيه كانى مندالي و تافي لاويتيمان بكه ينه وه كه جى خه ونه كه يان لى به تال كر دينه وه و نه خشه كه يان لى هه لوه شاندينه وه و ريزىك كوله يان نايه بن ده ستو بيمانه وه بى ئه وه ى عه كيدىك, مير خاسيك , بياو جاكيك به هه والمانه وه بيت. به ريزم ئه ى ئه مه كاره سات و خانه خه رابون نه بيت ئه بى جى ديكه بى . ئه ى ده زانى براى بجوكت واته به نده به نيازى جى بوم له سه ر يه كيك له نه خشه كان بى نه خشينم؟ توو جوانيكه ى كاكه محه مه د بو زانينى ئه و خه ونه م كاتيك كه به خيركه را يته وه بو زيده زامدارو شه لال له خوينه كه ت باش سه ره خو شيت له كاكه عو سمانى دل بريندارو لانه لىشيواو سه ر دانيكى مالى مام حاجى به هاوه دين بكه و برسيارى خه و نه كه م له و بكه .........نانابه شيمان بو مه وه بو ئه و مه به سته مه جو ئه كه ر بو سيله ى ره حم ده جيت شتيكى تره جونكه ئه تر سم به هوى نه خو شيكه يه وه خه ونه كه مى له بير جوبيته وه بويه خوم بوتى به يان ده كه م ............ئه زانى به نيازى جى بوم ؟ به نياز بوم مزكه وتيك له خشت و قورو دار دروست بكه م كه حه سا ريكى كه وره و سه كويه كى به رين بو نويزى ها وينان و زوريك و تاته شوريك بو مردو شوشتن و بلند كويه ك بو بانكبيزى تيدا جى بكه م . كه س نه زانى تو ده زانى ئه م جيكاو شوينانه ى دروستيانم كردوه وينه ى جيان له سه ر ده نه خشينم له حه وشه كه ى وينه ى ريزيك دار تو ى به زن زراف ده كيشم له سه ر سه كوكه ى وينه ى سي ريز له بروادارانى ساده و ساكار له سوفى و بياو جاك و ريش سبيانى ئاوايى ده كيشم كه مامه شيخ ره وف بيش نويزيان ده كات .............ئه ى ئه زانى له سه ر تاته شوره كه وينه ى جه سته ى شه كه تى كامه شه هيد ده نه خشينم ؟ دلنيام هه ريه كيك هه لده بزيريت خوبيش نيازى همو شه هيده كانم بو ناكه يت جونكه ئه زانى له حه وشه ى مزكه وته كه ش جيكاى هه مويان نا بيته وه , بويه به كويم دا ده جر بيني و ده ليى ده ستت نه له رزيو دودل مه به وينه ى جه سته ى شه لال له خوينى شه هيد حوسين مام كاكه لى بكيشه . مامو ستاى ئازيز ئه ى بلند كو يه كه وينه ى كيى له سه ر بكيشم مام محه د يا مام فه تاح خدر يا مام خورشيد ؟ دلنيام ده نك و سه داى هه ر سيكيانت له كوى ماوه و تام و جيزى سه دا يانت كردوه ..........كويم ليته بيم ده ليى وينه يه كى ساده ى مام فه تاح خدر بكيشه جونكه هه م ده نك و ئاوازه كه ى ناسك و دلكيربو هه م بو خوشى بياويكى خاكى و روح سوك و باوه ر داريكى بي غه ل و غه ش بو و .ئائا فه رمايشته كه تم به سند كرد وينه يه كى ئه و بياوه روح سوكه ده كيشم كه هه ردو ده سته كانى له بنى كوى ى ناوه و له تاريك و ليلى به يا نيدا مزده ى هه لهاتنى روزيكى نو به كو يجكه ى خه لكى ئا وا يدا ده دا . 
ماموستاى به ريز راسبيريه كم بو جه نابت هه به جونكه خوت ده زانى من هاتو جوى مزكه وت نا كه م بو به ر زه وه ندى كه سي و تايبه تى خوم به لام هه ركاتى به ر زه وه ندى كشتى خواستبيتى سه رم بيوه نه بوه بوخزمه ت كردنى مزكه وت , ره نكه جه نابت دزه مز كه وتى من به شيوه يه كى تر ليك بده يته وه , تو ئازادى جونى ليك ده ده يته وه , به لام نهينيه كه ى لا ى خو مه بابوتى به يان كه م , ئه شى كاتى مز كه وته قوره كه م دروست كرد هه ستت به هه ندى كه مو كورى كردبيت كه له يادى من نه ماوه , تاقه شتى كه به ئه نقه ست وينه م نه كيشا جوكه كه ى مز كه وته كه بو كه ده رزايه جوكه ئاوه كه ى بشت مزكه وته كه وه كه به كولانه كه دا شور ده بوه خوارى .جابو نالى ى ئه مه ج نهينيه كى تيدايه ؟ ئاى له و نهينيه ى كه ئيستاش ئا زارى ده رو نم ده دات و به هويه وه سل له هه مو مزكه و تيك ده كه مه وه .ديمه نى جه رك برو هه ناسه برو كينى ئه و خوينه ئاله ى شه هيد مامه م حوسين بو و كه به جوكه كه ى بشت مزكه وته كه دا ئه جوه خوارى, بومنى مندال و خوشه ويستى مامه حو سين ئه و ديمه نه بو هه تا هه تا يه له بيش جاو لاناجي و هه ركيز له بير نا جيته وه. ليم ببوره زور ئازارى دلتم داو سه رتم يه شاند , دريز دادريم كرد خه ريكه راسبيريكه م له بير جيت جا بو ئه وه ى له بيرم نه جى تو جوانيه كه ى كاكه محه مه د كاتى سه رت به مز كه وته كه دا كرد ئه و نا وكه خورمايانه كوبكه ره وه كه باوه ر داران له كاتى به ر بانكدا خوردويانه نه بادا له بن دار تووه كان بر وينه وه وه ك ئه و ووشه نا موو دوبارانه ى كه له ميز ساله له ناومزكه وته كا ندا ده وترينه وه و كويمان لى را هاتوه بى ئه وه ى زور به مان له مانايان تيكه يشتبيتين, وه بالم به كه ر دنت با له به زنى درى ئه و دار خورمايانه ش رانه يه ين !!!!!!
ته مه ن دريز بيت بو خزمه ت به ................
هيوا دارم هه موو ئاواته كانت بينه دى 
جيدى حه سره ت نه كيشى

وەڵامێک بۆ هاوڕێ یوسف حەساری.
عەزیزم هاوڕێ یوسف. کە دەستم بە خوێندنەوەی پەیامەکەت کرد، بارودۆخم ئاسایی بوو. کە نەختێکی ترم خوێندەوە، هەستم بۆ تۆزانەوەی نووکی لووتم و هەردوو چاووم کرد، بە دەم خوێندنەوەوە، تا دەهات چاووم تەڕ و تەڕتر دەبوون. لە کۆتاییشدا بوونە دوو دڵۆپ و لە بەردەمم بەربوونەوە. 
هەستام. جگەرەیەکم داگیرساند و لە سەر پشت کەوتم. حەساری جاران و کەسە نەمرەکانمان بە بەر چاوومدا دەهاتن دەچوون. ئیمامەکەیان، حوسێن کاکەلی بوو. 
نامەکەی تۆ و ئەم وەڵامەی منیش تایبەتین بەڵام دەکەونە بەر دەستی هاوڕێ و دۆستانی هەردووکمان. با ئەوانیش بزانن من بۆچی ویستوومە پەیکەر بۆ حوسێن کاکەلی، لە حەسار بکرێ. حوسێن کاکەلی، یەکەم کەسی حەسار بوو کە بە دەستی عارەب لە شەستەکاندا شەهید بوو. بکوژەکەی، عارەبی جبوور بوون... ڕەنگە باوکی مەشعان جبووری (جگەرگۆشە بەنازەکەی کورد) کوشتبێتی. حوسێن کاکەلی، لە ڕێ بوو بەرەو لای پێشمەرگە تا هەواڵی ناوچەکەیان بۆ بەرێ و عارەب کوشتی. من ویستم پەیکەریی بۆ بکرێ بەڵام خەمخۆرێکی وەک جەنابت نەبێ کەس وەڵامی نەبوو.
چاوەکەم. حەسار بە تەنها دەیتوانی ببێ بە حکوومەتێکی سەربەخۆ و بە ئیرادەی ئەو پیاوانەی ناووت هێناوون، خۆی بەڕێوە ببات بەڵام حیزبە نادڵسۆز و نانیشتیمانی و نادیموکراتی و ناکوردستانییەکانمان، نەک خەونی من، خەونی هەموو کوردیان نایە چاڵ! ئێستا چاوەچاومانە لە خۆرئاواوە خۆرمان لێ هەڵبێ. دەبێ هەڵبێ؟!
بۆ برینەکەی حەسار، کززەم لێ هەستا. برینی حەسار، لە دڵی مندایە بەڵام باوەڕ ناکەم کۆڵم پێ بدا... ئەگەر بڵێم ئەو برینە سوورترم دەکا، زۆرم نەگوتووە. هیوادارم خەڵکی حەسار بە ئاگا هاتبێتنەوە... هیوادارم باش بزانن کەفالەتکردنی عارەب، کەفالەتی گورگە لە مەڕخواردن. با کەس بەمە بۆ ڕەگەزپەرستانم نەباتەوە چونکە لەو چەندین خێزانە عارەبەی حەسار یەک کەسیان کوردکوژ بێ بەسە بۆ ئەوەی بسڵەمێینەوە. خۆ من زۆرم هاوار کرد: کورە مەردی خوا بن، ئەمانە پێمانەوە دەدەن!! ئەوەتا پێیانەوە داین!! من لەوە دەترسم لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوەش خراپتر بە حەسار بکەن!! 
تاتە خانەگوڵ هەمیشە تووڕەیە. ئەی نازانم بۆ لەوانە تووڕە نابێ کە کەفالەتی عارەب دەکەن و دەیانهێنن و پەنایان دەدەن!
بە قوربانی خەمەکانی تۆ و خەمی دایک و باوکی ئەو منداڵە شەهیدە بم. من هاوبەشی خەمی حەسار نەبم، لە بنەڕەتەوە نیم!

هەر بژیت هاوڕێ یوسف گیان.

fredag 3 oktober 2014

مامە و برالەی نێوان عارەبی سوننە و شیعە


بەغدا هاوکاری داعشە یا دوژمنێتی؟!
دەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ (٢٠١٤)، بە گڕانوفڕانێک پارێزگای موسڵ، کە دووەم شاری گەورەی عیراقە، بە بێ بەرگریکردن کەوتە دەستی داعشەوە و ئەو ڕێکخراوە مرۆکوژە دەستی بە سەر هەموو کەرەسە سەربازییەکانی ناو شارەکە و هەموو چەکی ئەو سوپایەی عیراقدا گرت کە لە ناوچەکەدا مۆڵدرابوو. ئەفسەرە پلەدارەکان، کراسی شۆڕیان لە بەر خۆیان هەڵکێشا و پەنایان بۆ پێشمەرگە برد!
کوردیش لە خۆشی ئەوەی سوپای عیراق ترسنۆکە و شەڕی پێ ناکرێ، کەوتنە قەشمەری کردن پێیان و کەس بیری بۆ ئەوە نەچوو ئەوە پیلانێک بێ و بۆ پڕچەککردنی ئیسلامییە توندڕەوەکانی سوننە و بەهێزکردنیان، بەرانبەر بە شتێک کە خۆیان دەیزانن ڕێک کەوتبێتن. ئەو توندڕەوانە، دوای بەهێزبوونیان پەلاماری شەنگالیان دا کە کەس بیری لێ نەدەکردەوە.
ئەم بەڵگەنامەیە، کە چوار ڕۆژ پێش داگیرکردنی مووسڵ نووسراوە و ئیمزا کراوە، فەرمانی پارێزگاری مووسڵە و داوای خۆبەدەستەوەدان دەکا، دەیسەلمێنێ خۆئامادەکردنێکی تەواو بۆ بەدەستەوەدانی موسڵ هەبووە و کەس، تەنانەت سوپاکەش، بە لای بەرگریدا نەچووە. ئەوەش دەیسەلمێنێ کە فەرمانەکە لە بەغداوە، هەم بۆ پارێزگار هاتووە هەم بۆ ئەفسەرە پلەباڵاکان کە بەرگری نەکەن، دەنا ئەو لەشکرە زەبەلاحە چەند کەسێکی تێدا هەر دەبوو بەرەنگاری داعش ببێتەوە.
ئەو شەڕەی ئێستا لە ڕۆژاوای کوردستان، بە تایبەتی لە کوبانێ دەکرێ، ئەنجامی ئەو پیلانەیە جگە لەو شەڕانەی کە لە شەنگال و دەوروبەری هەولێر کران و کوردیان تووشی کارەساتی گەورە کرد. لە دەقی نووسراوەکەشدا دەردەکەوێ کە دەیانوێ هەموو شتێک بە دەستی ئەوانە بگا، کە پارێزگار بە (موجاهید) ناویان دەبا. جگە لەم نووسراوەش بەڵگەی تر هەن کە بەغدا و دەوڵەتی ئیسلامی سوننە، خاڵە و برالەیەکیان لە نێواندا هەیە..
ئەمەش دەقی نووسراوەکەی پارێزگاری موسڵ، (ئەسیل نوجێفی)یە کە من بۆ ئەوانەی عارەبی نازانن، بە پەلە کردوومەتە کوردی:
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
پارێزگای نەینەوا                    ژمارە/ ق.ن ٥٧١        ڕۆژ: ٦/٦/٢٠١٤

بۆ هەموو دامودەزگکانی سەر بە پارێزگا
بابەت/ ئامادەکاری بۆ خۆپارێزی
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە زەحمەتەی کە پارێزگای پێدا تێدەپەڕێ و باوەڕی گردەبڕمان بەوەی کە سوپای عیراق ناتوانێ ڕووبەڕووی موجاهیدەکان ببێتەوە، داواکارین هەموو دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگا بەم ڕێنماییانەوە پابەند بن، کە ئەمانەن:
١. دڕاندن و سووتاندنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی پەیوەندییان بە گرێبەست و کڕینی تایبەتی خۆتانەوە هەیە.
٢.سووتاندنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی ئیمزای پارێزگاریان لە سەرە.
٣.پێویستە هەموو فەرمانبەران و کارمەندان بەرەنگاری موجاهیدەکان نەبنەوە و بە هەر شێوەیەک بووە ڕابکەن.
٤.ئۆتۆمبیل و بەرهەڵگرەکان ڕامەکێشن و مەیانشارنەوە.
٥.لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی موجاهیدەکاندا، بە تەواوەتی بەرەنگاریکردنیان قەدەغەیە، ئەوەش بۆ پارێزگاریکردن لە گیان و سامان.
٦.هێنانەژوورەوەی مۆبایل، لەبەر هەر هۆیەک بێ قەدەغەیە.
٧.کەمکردنەوەی چاودێری شەوانە بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی فرمانبەران.
هەرکەسێ  سەرپێچی بکا، بە توندترین شێوە سزا دەدرێ و لە کارەکەی لادەبرێ یا بۆ لێکۆڵینەوە هەواڵەی لیژنەی ئاسایشی پارێزگا دەکرێ.
لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەخێ دەکرێ
- بەڕێز بەڕێوەبەری ئیدارە بۆ جێبەجێکردن                    
                                                                    مۆر و ئیمزا
                                                                اثیل عبدلجلیل النجیفی
                                                                 پارێزگاری نەینەوا


دەکرێ وێنەکە گەورە بکرێتەوە تا  نووسراوەکە بە ڕوونی دەربکەوێ

onsdag 1 oktober 2014

وێنە: تەقینەوەکەی (١-١٠-٢٠١٤)ی حەساری گەورە








تەقینەوەکەی حەسار



ئەوە چەندین ساڵە من و خەڵکانی تریش، هاوار دەکەین: بۆ خاتری خوا ئەو عارەبانەی دەیانهێننە حەسار، ئامانیان نییە و ئەمڕۆ بێ یا سبەی پێمانەوە دەدەن. ئەوانە، زۆربەیان کۆنەبەعسین و شارەزای دەڤەرەکەن. بەڵام هەر یەکە و بە پێی بەرژەوەندی خۆی بۆ عارەب دەبوو بە کەفیل و وەک شووتی هەڵیاندەبژاردن: نا، ئەمەیان پیاوی چاکە و فەقیری ماڵی خۆیەتی! ئەوی تریان ئەفسەری سوپای عیراقە و لێی قەوماوە! ئا ئەوەیان، کاتی خۆی لە سەردەمی بەعسدا پیاوەتی لەگەڵدا کردووم.
ئەوانەی هاتنە حەسار، هەر ڕۆژە و خزمێک و دۆستێکیان بۆ سەردانیان دەهات. لەگەڵ ڕۆژگاردا، شارەزای کۆڵان بە کۆڵان و ماڵبەماڵی حەسار بوون و زانییان بارەگای پارتی کامەیە و هی یەکێتی کامەیە و خاڵی لاوازییان کوێیە و کوێی حەسار قەرەباڵغە و چۆن زۆرترین زەرەر بە حەسار بگەیەنن. لە بارەگای پارتی و یەکێتی تەقینەوەیان کرد، کەچی هەر خۆیان، لە بری ئەوەی وریا ببنەوە و ئەو عارەبانە دوور بخەنەوە، عارەبی تریان هێنا: ئەوەیان کاتی خۆی لە فەللوجە هاوکارمان بووە. ئەوی تریان، هەتا بڵێی کوردی خۆش دەوێ!
بە من دەڵێن ڕەگزپەرست. کاکە مەردی خوا بن من ڕەگەزپەرست نیم و دەستم ناچێتە مریشکێک سەری بڕم، بەڵام لەو هەموو عارەبەی حەسار یەک کەسیان سەر بە بەعس یا داعش بێ بۆ ماڵوێرانکردنمان بەسە! ئێستا چی بە دایک و باوکی ئەو منداڵە دەڵێن؟! منداڵێک، تازە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییە، لە خوێنی خۆیدا گەوزا!! چەندین ژن و پیاو و منداڵ بریندار بوون! ڕەگەزپەرستییەکەی من باشترە یا بێخەمی و ساویلکەیی و تەماحی ئێوە؟! هەر بە خۆمان فێرن و دەوێرن هەر دەستڕێژ لە من بکەن؟!...
ئەو حیزبانە چییان بەو خەڵکە کردووە؟! ئەو حیزبانە کوردیان لە ڕێڕەوی کوردپەروەری و نیشتیمانویستی لاداوە و حیزبیان لێ کردوون بە نەتەوە و نیشتیمان و دین، سەرکردەش بت! کاری حیزبیش هەر ئەوەیە ئەو خەڵکە لە خشتە بەرێ و داعش و بەعسی لە ناوماندا بچێنێ...
ئەمڕۆ، یەکی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤، عارەبێک بە ماتۆڕێکەوە تەقینەوەیەکی لە حەسار ئەنجام داوە. منداڵێک شەهید بووە و باوکی و هەشت – نۆ کەسی تریش بریندار بوونە. ئەو منداڵە شەهیدە، هاوپۆل و هاوڕێیەکی خۆشەویست و نزیکی (زەروان)ی کوڕمە... هەر وا بۆی دەگری.
بە داخەوە لە زەروانەوە دوورم و ناتوانم دەست بە سەریدا بێنم و دڵی بدەمەوە... نا، ئەی چۆن دڵی خۆم بدەمەوە؟!