ئەى
كوردانى ئازاديخواز.. نووسين بە زمانى رِەگەزپەرستانى عەرەب بايكۆت بكەن!
موحەممەد مەنسور..
سەرنوسەرى ئۆرێنت
وەرگيێڕانى:
كارزان غەفوور
لە ميانەى بەدواداچونم
لافاوى ئەو تێرجنێوكردنە ستەمكارانەيەى لە لاپەرِەكانى پێگەى "ئۆرێنت نێت"
و رِووپەرِى فەرمى تەلەفزيۆنى "ئۆرێنت" لەفەيسبووك، و چەند رِوپەرِێكى
تر، كە جاروبار پێم خۆشە سەردانيان بكەم، وەك پەيجى دكتۆر فەيسەلأ قاسم، برا كوردەكانى
تێدا نوقم دەكرێن، خەريكە دەگەمە يەقين سەبارەت بەوەى كە بەڵێ ئێمەى عەرەب رِەگەزپەرستين،
هەروەها ئەوە ئێمە بووين كە چێژمان لە مافخواردنى برا كوردەكان و بێبەشكردنيان لە
ناسنامەى سوريايي و خوێندن بە زمانی خۆیان و قۆڵبەستكردنيان لە لقەكانى هەواڵگريدا
(كە بەفەرمانى ئێمە كاريان دەكرد)، دەبيني نەك رِژێمى بەعس و خێزانى ئەسەد. ئەوە ئێمە
بووين نەك هەواڵدەرانى ئاسايش، كە ئەگەر كوتەكاغەزێكمان لەگيرفانى خوێندكارێكى
زانكۆدا بديتايە، وشەيەكى بەزمانى كوردى يان دروشمێك يان وێنەيەكى لەسەربوايە، كە بە
ئاستەم پەيوەندى بە رِەمزێكى كوردييەوە هەبوايە، پێشەوبرِمان دەكرد لەسەر ئەوەى
كاممان زووتر پەلكێشي كەين بۆ لق "هەواڵگرى"، بەسوودوەرگرتن لە تۆمەتە
حازربەدەستەكەمان "ويستى جياخوازي"، كە ئەوكات گەل بەرزى كردبووەوە و
بازرگانى پێوە دەكرد، نەك خوانەخواستە دەسەڵات و رِژێمى ئەسەد!
بەڵێ ئێستە گەيشتومەتە
يەقين، كە بەهۆى زۆرى جنێوباران و تۆمەتباركردن و رِاستى دركاندنمانەوە، ئەو هەوايەى
عەرەبەكانى سووريا هەڵيدەمژن "رِەگەزپەرستي"يە، و هەر ئەوانن سەدان ساڵە
كوردەكان دەچەوسێننەوە، و رِژێمى ئەسەد لەو بوارەدا هيچى نەكردووە تەنها ئەوە نەبێ،
بەدياريكراوى لەمەسەلەى چەوساندنەوەى كوردەكاندا خزمەتى گەلی كردووە و ئارەزووەكانى
بەدى هێناوە، و ئەوەى جێبەجێ كردووە كە بوغزە شاراوەكانى گەل پێي كردووە، ئەوەشى بە
ناچارى كردووە، سەرەرِاى ئەوەى لە قوڵايي ناخييەوە هاوسۆز بووە لەگەڵ داخوازييە رِەوا
و دادخوازانەكانى كورد، ويستووشيەتى هەموو ئەو مافانەيان بداتێ، بەڵام لەوە ترساوە
كە ئيرادەى گەلى سورياى بەرِوودا بتەقێتەوە، يان لە پەرلەمان متمانە لە حكومەت وەكێشرێ،
يان رِژێم لەكار بخرێ بە خۆپيشاندان و مانگرتن كە رِژێم زراوى لێيان دەچوو!
ئەوەى لەهەموان
زياتر دركى بەو رِاستیيە كردووە، "ساڵح موسليم" و حيزبەكەيەتى "پەيەدە"،
بۆيە ئەو تا ئێستەش رِەتى دەكاتەوە دژايەتى رِژێمى ئەسەد بكات، چون پێي وايە ئەوانەى
لەدژى رِاپەرِيون، دوژمنى مێژينەى كوردن نەك ئەو.. كاتێكيش ساڵح موسليم لە وێنەى بەشار
ئەسەد و بەرلەويش لەهى باوكى، كە ئۆجەلانى رِادەستى توركان كرد، رِادەمێنێ. لەوە تێدەگات
كە "عاشق چاوەكانى خۆى ئاشكراى دەكەن"، بۆيە لەهەموو ئەو تاوانانە گەردنى
ئازا دەكات کە دژى كوردەكان كردوونی، بە ئەشکەنجەکوژی شێخ "مەعشوقى خەزنەوى"
و داپڵۆسينى رِاپەرِينى قاميشلۆى ساڵى 2004يشەوە، لەوە تێ دەكات، كە ئەو بە ناچارى
و لەژێر فشارى كۆى گشتى رِەگەزپەرستانى گەلدا
ئەوكارەى كردووە، ئەوانەى كە قسەيان لەكن ئەفسەرانى كۆشكى كۆمارى و دەزگاكانى هەواڵگريدا،
يەك بوو نەدەبوو بە دوو.
پاشان ئەو
"العربيە"يە چييە كە لە ناوى فەرمى "كۆمارى سوريا" هەلپێچراوە؟!
بەكردەيي پێويستە
لاببرێت، ئەو رِەتكردنەوە و سرِينەوەيە لەسەپاندنى سزا بەسەر پێكهاتە ناعەرەبەكاندا
چييە.. كەى واز لەو كولتوورە دەهێنين؟!.. با عەرەبييە وەلابێنين، مادام
ئيسلاميشمان وەلاناوە، بير لە داهاتوويە بكەينەوە، لەسەر بنەماى نوێ كۆمان بكاتەوە..لەجياتی
ئەوەى ديلى ئەو رِابردووە بەعسييە ناجۆرە بين.
بەوشێوەيە و..
بينا لەسەر داننان بەو رِاستیيە حاشا هەڵنەگرانە، داوا لە برا كوردەكان دەكەم كە تەنها
بە جنێو و تۆمەتباركردن وازنەهێنن، بەڵكو هەنگاوى كردەيي بنێن بۆ پارێزگارى كردن لە
شوناس و كەلتووريان، ئەو هەلە بقۆزنەوە كە ئێستە بۆيان رِێكەوتووە بۆ گێرِانەوەى
ئيمپرِاتۆريەتى مادى پێش چوارهەزار ساڵ، بەبرِواى من يەكەم هەنگاو كە پێويستە بینێن
ئەوەيە، واز لەنوسين بە زمانى عەرەبي بهێنن، ئەو زمانەى رِەگەزپەرست عەرەبەكان قسەى پێ دەكەن، ئەوە نەبوو زۆربەى جەزائيرييەكان
لەساڵانى سەرەتاى سەربەخۆييدا بايكۆتى زمانى فەرِەنسييان كرد، و هەستان بەهەلًمەتێكى
گشتگيري بەعەرەبكردن، تا شوناسە كۆلۆنياليزەكراوەكەيان بەدەست بهێننەوە، كە فەرِەنسا
بەدرێژايي 130 ساڵ هەوڵى سرِينەوەى دەدا!.
بۆ مەگەر هەر جەزائيرييەكان
پرِن لە كەرامەتى نەتەوەيي و كوردە كان وانين؟!، تكايە بايكۆتى زماني عەرەبي بكەن!!
پێي مەنووسن، وتارەكانتان بۆ رِۆژنامە عەرەبييەكان مەنێرن، فيستيڤاڵە سينەمايي و
شانۆيي و دەنگويچژييە عەرەبييەكان بايكۆت بكەن.. كە ميدياى رِەگەزپەرستانەى عەرەبي
ناچارتان دەكەن دەربارەيان بۆ عەرەب و بەزمانى عەرەبى و لەميدياى عەرەبيدا بنووسن.
خۆ ئەگەر
ويستتان بەردەوام بن لەگەڵ هاوسێ عەرەبەكانتان، كە ئامادەنين "بەهۆى رِەگەپەرستى
و بوغزيانەوە" فێرى زمانى زيندووى كوردي ببن، ئەوە زمانى ئينگليزييان لەبەردەستدايە،
تا پێي بنووسن و لێوەى پاچڤە بكەن، ئەگەر دەيانەوێ گوێبيستتان بن. بۆچى كاتێك دەيانەوێ
شتێك سەبارەت بە ئيسرِائيل بزانن لە عيبرييەوە پاچڤە دەكەن، ئەگەرچى زۆرێك لە جووەكان
–وەك ئێوە- عەرەبي دەزانن.. ئەم رِێرِەوى چەوساندنەوە و سرِينەوەى زمانەوانييە پێويستە
تەواو ببێ.
رِاشكاوانە پێتان
دەڵێم لە جيات جنێودانەوە.. بايكۆت بكەن، و لەجيات سياسەتى تێكەڵبوونى بەزۆر (هێواش
هێواش دووركەونەوە).
ميدياى تايبەت بەخۆتان
دروست بكەن، بێمنەت لە رِەگەزپەرستي عەرەب، كە ئێستەيش هەر جەخت لەبەكارهێنانى
ناوى عەرەبي لكێنراو بە شارە مێژووييەكانتانەوە دەكەنەوە، سەرێكانى ناودەنێن
"راس العين"، ئاوهاو بەوپەرِى بێشەرمييەوە، كۆبانێ يان كردووە بە
"عين العرب"، قاميشلۆ" پيتى كۆتاييان لێي گۆرِيوە تەنها بۆ بەپەنددانييەتى
نە زياتر.. سەرەرِاى هەموو ئەوانەش بەوپەرِى پێستقايمي و لوتزلييەوە داواتان لێ دەكەم،
سەرچاوەى مێژوويي بخەنە رِوو دەربارەى شوناسى ئەو ناوچانەى كە تا پێش 200 ساڵ
كوردي بوون، لەجيات ئەوەى بەوپەرِى رِازيبوونەوە پەنجەمۆرتان بۆبكەن، كە ئەو ناوچانە
لەسەردەمى ئيبراهيمى خەليلەوە، كە خۆيشى كوردبووە، هىى كورد بوون.
ئەى نووسەرە
كوردەكان..ئەى ميدياكار و رِۆژنامەنووسان..وەرنە سەر دڵى تاقەپياوێك.. و بايكۆت بكەن،
(اورينت نت) و (زمان الوصل) و (كلنا شركاْ
) سەررِێژ مەكەن لەو وتارانەى بە عەرەبي نوسيوتانن، بكشێنەوە و تەماشا كەن چۆن
رِۆشنبيرى وەپاش دەكەوێت و وتار و بيرورِا دادەرِمێن، و شيكار و رِاڤە نامێنن.. عەرەب
ناچار دەبن سوود لە وەرگێرِان ببينن تا وتارەكانتان وەربگێرِن بۆ عەرەبي وەك چۆن
نوسەرە رِۆژئاواييەكان وەردەگێرِن، كە لە رِەسەنايەتى "ئارى"بوون لەگەڵ
ئێوە هاوبەشن!
خۆ ئەگەر
ويستتان – وەك ئێستە سەرەتان گرتووە!- لە رِۆژنامەى "القدس العربي" و
"العربي الجديد"دا بنووسن، مەرجى ئەوە دابنێن پاشناوى
"العربي" لەخۆيان بكەنەوە، وەك چۆن دەتانەوێت لە نێوى فەرمى سوريايشي بكەنەوە،
پێويستە لەسەر هاورِێي رِۆژنامەنووسم ئيبراهيم حەجى عەبدى –وەك نمونەيەك نەك حەسركردن-
واز لەنووسينى مانگانە بهێنێت،هەروەها ئەو نوسەرە كوردانەش هەموو كە لە بۆ
"المجلە العربيە" دەنووسن، كە لە سعووديە دەردەچێ. تا ناوە رِەگەزپەرستانەكەى
خۆى نەگۆرِێ! .. بەتايبەت، كە وەك رِۆژنامەى "الحياە" خاوەن نەفەسێكى
سيكۆلاريش نييە، كە زۆربەى كەناڵە تەلەفيزيۆنييەكان بە تايبەت هەواڵي لێ دەگوێزنەوە..
شەرِگەى ئەدەبتان
بيرنەچێت..ئەوە شەرِگەيەكى زۆر گرنگە، كە دەكرێ تێيدا عەرەب ببەزێنن، واز بێنن لە
نووسينى شابەرهەمە ئەدەبييەكانتان بە زمانى عەرەبى، و بە زمانى زيندووى كوردي
بنووسن، ئەگەر عەرەبان ويستييان بە شابەرهەمە ئەدەبييەكانتان ئاشنا بن، پێويستە لەسەريان
نارِەحەتى و تێچووى وەرگێرِانەكەى وەستۆ گرن، وەك چۆن لەگەڵ ئەدەبياتى ئەوروپى و ئەمريكي
و تەنانەت هيندى و سانسكريتى و فارسي و توركييش مامەڵە دەكەن، خەياڵ بكەن، چەند جێي
داخ دەبێت نووسەرێكى كورد سبەى رِۆژێ، خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبيي بباتەوە، كەچى هەموو
نوسينەكانى بە زمانى عەرەبيي بن!
ئاى لەو ئابرِووچوونە!
ئەوكات ئەو رِەگەزپەرستە
عەرەبانە دێن و دەڵێن، ئەوە ئەديبێكى عەرەبي (بەرِەگەز كوردە) و بەوشێوەيەش دەيخەنە
نێوان دوو كەوانە، بەو بەڵگەيەى كە بەزمانى عەرەبي دەنووسێت، وەك چۆن فەرِەنسا لەگەڵ
نووسەرە فرِانكۆفۆنييەكان وادەكات؟!.. بۆ لەدەستيان نايات؟!
باوەرِم پێ بكەن
ئەگەر وابكەن لەدەست ئەو رِقەستوورانە پشوو دەدەن، و لە ميديا و زمانەكەيان و ئەو چەڵتەچەڵتە
نەزۆكەيش رِزگارتان دەبێت، كە جگە لەشەرِەجنێو هيچ ئەنجامێكى ترى نييە، و پاشانيش
وەك پەندەكە دەڵێت "كاتێك دەزانن خوا بەهەقە"..ئەوكات دەشێ بير لەوە بكەنەوە،
واز لە بايكۆت كردنيان بهێنن ، ئەگەر ئەوانيش ئەو رِەگەزپەرستييە تەرك بكەن كە بەرامبەرتان
هەيانەو واز لەو غيرەكردنە مێژووييە بهێنن
بەرامبەرتان.
*سەرنووسەرى ئۆرێنت
نێت
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar