دەی
میرە کوردە خۆخۆرەکان! دەی ناوی شەیتانی بوغرایی لێ بێنن و تێکبەربن! دەی چاوی
یەکتر هەڵکۆڵن و ملی یەکتر بشکێنن! دەی دیسان پەنا بۆ عوسمانی و سەفەوی بەرنەوە! دیسان
پێ بە کەللەسەری یەکتر و خەڵکدا بنێن! دەی پارە بخەنە قوڕگی موسەیلەمە
فەتوادەرەکانەوە تا خوێنی هەموو ئەوانە حەڵاڵ بکەن کە کۆشی سۆزانیانەتان
هەڵدەماڵن!
دەمێکە
چەکەکانتان بەرانبەر منداڵی کورد کڕ و بێدەنگن! بیانخەنەوە کار و منداڵی کەمهۆش و کۆیلەسیفەتی
ئەم نەتەوە قۆڵبڕاو و هەڵخڕاوە بکوژن و بە خوێنیان مەست بن! دەی میللەتفرۆشان سەرتاپای نیشتیمانە فرۆشراوەکەمان خەڵتانی خوێن بکەن!
کاتی هاتووە کچانی کورد بکەنە دیاری و پێشکەشی ئاغا پێخاوسە وەحشییەکانی خۆتانیان بکەن!
دەی کاتی ئەوە هاتووە میللەتەکەتان لەگەڵ خۆتاندا ڕاکێشنەوە ناو زەلکاوی خوێنڕێژی
و خیانەتکاری و کۆیلایەتییەوە. دەی ئەو چڵە وشکە بسووتێنن کە لە کەرایەتی
سەددامەوە سەری دەرکرد و خەتی ٣٦ی لێ کەوتەوە و کورد خۆی پێ گرتەوە! باجی جارانی
عوسمانی و سەفەوی لە سەر کورد کۆیلە و ڕۆن و هەنگوین و دانەوێڵە بوو و باجی
ئێستایان لە سەرمان نەوت و چارەنووسمانە! ئەوەی ئێوەی لە شاخ ناسیبێ و نەزانێ دەبێ
هەر ئەوە بن کە هەن، پێویستە سەردانی پزشکی دەروونی بکات. ئەوەی ئاودیوکردن و
جاشپەروەری و فایلداری ئێوەی دیبێ و کرداری ئێستای ئێوەی پێ سەیر بێ، با دەمی خۆی
دابخات و پارەی خۆی وەرگرێ و چاو شۆڕ بکات! ئەمانە ڕزگارکەر بوون؟ ئەمانە جێی ئومێد بوون؟
هەتا
پارتایەتی و یەکێتیایەتی و ئیسلامەتی و چینایەتی و فەلسەفەی قەڵەمفرۆشەکانمان لە
پێش کوردبوونەوە بن، ئەم نەتەوەیە هەر خوێنی لەبەر دەڕوا و ناکەوێتە سەر سکەی سەرفرازی و هەرچی بکا، وەک
بەردەکەی سیزیف لە دەستی دەخزێ و بە سەریدا گلۆر دەبێتەوە!
نەفامی
خەڵک و قوماربازیی سەرانی کورد، داک و بابی هەموو کارەساتەکانن... خەڵکینە بەئاگا
بێنەوە و دەستتان نەچێتە خوێنی تەکتر! ئەمانە هاوشێوەی یەکن نەک پێچەوانە! هەر یەکە لەمانە، هۆکاری مانەوە و بەردەوامی ئەوی ترە، دەنا هەر یەکەیان بە پارەی ملیاردێرە ساختەکارە قۆڵبڕەکانی خۆی، دەتوانی هومێدێک بخاتە دڵی ئەو خەڵکە بێمعاش و بێ ئومێدەوە!
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar