måndag 26 oktober 2015

هەولێر لە (معجم البلدان)ی (یاقوت الحموي)یەوە



هەولێر، قەڵایەکی قایم و شارێکی گەورەیە و کەوتۆتە دەشتێکی بەرینەوە، قەڵاکە خەندەقێکی قووڵی بە لای شارەکەوە هەیە و شووراکەی لە ناوەڕاستەوە لەت بووە و کەوتۆتە سەر گردێکی بەرزی گڵ، کە سەرەوەی بەرین و گەورەیە و قەڵاکە بازاڕ و ماڵی ڕەعییەت و مزگەوتی لێ هەن و بە قەڵای حەلەب دەچێ ئەگەرچی گەورەتر و فرەوانتریشە...
.
.
.
لەم سەردەمەدا و لە بەردەم قەڵاکەدا شارێکی پان و بەرین هەیە کە میر مزەفەرەددین کوکوبری دایمەزراندووە و شورە و بازاڕ و قەیسەری بۆ کردووە و خۆشی تێیدا نیشتەجێ بووە و بازاڕی هەیە و شکۆی بەرزە و بە شەهامەت و تاقیکارییەوە بەرەنگاری پاشایان بۆتەوە و ڕسوای کردوون تا وای لێ هات لێی بترسێن بۆیە دەوروبەری پارێزراو بوو و ڕێڤنگ ڕوویان تێکرد و زۆریان تێایدا نیشتەجێ بوون و ئیدی بوو بە شارێکی گەورەی ناو شاران. سروشتی ئەو میرە دەمدەمی و دژەیەک بوو ، بەرانبەر ڕەعییەت توندوتیژ و زاڵم بوو و بە ناهەق باجی لێ دەستاندن، کەچی بەرانبەر هەژاران چاکەخواز بوو و خێری زۆری بە غەریبان دەکرد و بۆ ئازادکردنی دیل لە دەستی کافران پارەی زۆری خەرج دەکرد. شاعیرێک لە سەر ئەوە گوتوویەتی:
وەک خێرخوازێک لە داهاتی کوزی چاکە بکا
هەی داوەشێی، نە زینا بکە نە چاکە

لەگەڵ گەورەیی ئەم شارەشدا، سروشتی دانیشتوانی ئەوەندەی لادێیانەیە شارستانی نییە و زۆربەی خەڵکەکەی کوردی بە عارەببوون و زۆربەی وەرزێر و ڕەنجبەرەکانی خەڵکی سەر بەو پیشانە کوردن.
.
.
.

شیعرێکی هەجوی نەوشیروان بەغدادی، کە بە شەیتانە کوێرەکەی بەغدا ناوی دەرچوو بوو و ڕێبازی نوکتە و گاڵتەجاڕی گرتبووە بەر، ناوبانگی هەبوو و وشەی زمانی بەغدایی و کوردی تێدا بەکاردەبرد. دوایی لێی ژیوان بووەوە و کەوتە پێداهەڵدانی هەولێر و بەدرۆخستنەوەی خۆی.
داوەشێ شەیتانەکەم  چی پێ کردم
گردەگرد لە هەولێر نیشتەجێی کردم
ڕۆژێکی شووم بوو ئەو ڕۆژەی بۆی هاتم
گومانم بوو پێم وابێ بۆ کەربەلا هاتبم
.
.
.

دوایی لەو هەجوەی هەولێر ژیوان بووەوە و کەوتە پێداهەڵدانی مەجدەددین داوود و ئەوەندەی لێرەدا ڕووی مەجلیسی هەبێ دەینووسم:
شەیتانەکەم تۆبەی کرد و پێی گوتم:
ئیتر هەجوی هەولێر ناکەمەوە
دواتر خۆی زیاد سووک دەکات و دەڵێ:
بڵێ: باوکە مەیموونەکەم و خۆم و خاڵە سەگەکەم
سەگیش ڕێگەی پێ دراوە
پوورم قەوێدەی میمکم بوو
داکە قەحپەکەم سەری بەڵاکەیە
خوشکە خەتەنەنەکراوەکەم گەڕۆکە
کەشتیوانان سواری پاشەڵی بوونە
.
. هتد...

سەرنج:  یاقوت حەمەوی ساڵی ١٢٢٩ کۆچی دوایی کردووە. بابەتەکەی دوورودرێژە بەڵام من کورتەیەکم لێی هەڵبژاردووە و هیوادارم بێسوود نەبێ. بابەتەکە، زۆری شیعرە و وەرگێڕانی شیعریش بۆ من ئاسان نییە.

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar