ئەگەر ئێستاش مۆتەکەی بەعس سواری سەرم
بێ و ناخم خەفە بکا، سەیر نییە. (بەعس)، بوونەوەرێکی هاری عارەبی بوو بە هەموو خەسڵەتەکانی مێژوو و هەموو کەرەسەیەکی مەرگەوە!. هەر خۆی لێی دەوەشایەوە قەومێک قڕ بکا و میللەتێک ئەنفال بکا
و ژەهر بە سەر شار و گونددا دابارێنێ!. بەعس، ڕووی نازییەکانی سپی کرد...
بەعس دڕندەیەکی هێند ترسناک بوو، لە
هیچ داستان و فیلم و چیرۆکێکدا، لە وێنەی بەرجەستە نەکراوە و ئەگەر ئەلفرێد هیشکۆک
دوو تەمەنی تر ژیابا، خەیاڵی ئەوەی نەدەبوو شتێکی وا بکاتە بابەت..
بەعس، واتە لە شیرینی خەودا پۆستاڵێک
بەر قەبرغەت بکەوێ: گوووم!.
بەعس، واتە ناچارکردنت بۆ شایەدیدان لە
سەر جگەرگۆشەی خۆت و ناردنی بۆ قەنارە!. بەعس، واتا ناچارکردنت بە سپی بڵێی ڕەش و
بە ڕەش بڵێی سپی... بەعس واتا، بە قەولی جۆرج ئۆروێل، دوو کۆی دوو دەکاتە هەر شتێ، چوار
نەبێ... واتە، لە کاتێکدا ژان لوولت دەدا و خەم دەتسووتێنێ، تۆش لە حەوتی نیساندا
ئاهەنگ بگێڕیت!.
بەعس... شەیتان بە قوتابی وەرناگرێ و
هیتلەر و ستالین و پۆڵپۆت لە وانەکانی بەعسدا سفر دێنن!.
بمبوورن ئەگەر بڵێم: هەزار ساڵ عارەب و
بیابان بە دەم ژانەوە تلانەوە و لە ئەنجامدا، بەعسیان لێ کەوتەوە! بەعس واتە
مێژووی سەربڕینی قەومێکی هەمەج!.
بەڵام... بەڵام درەنگ... زۆر درەنگ،
دوای ئەوەی تەمەن و ژیانمان کرد بە گەرووی خەیاڵ و ئاواتی مەستییەوە، بۆمان دەرکەوت
بەعس کفندزێکی بەستەزمان بوو!.
ئێمەی کورد، نەک هەر چارەنووسی
سیاسیمان، بوونیشمان وەک میللەت لە مەترسیدایە و لە زمانەکەمانەوە دەست بە
توانەوەمان کراوە...
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar