لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ڕاپەڕین، ماوەیەک شەڕ
بوو و تاوێ گفتوگۆ و جاروبارێکیش هەرەس!. کورد، سەدان هەزار شەهیدی دا و هەزاران گوندی
کوردستان وێران کران و نیوەی کوردستانیش بە دەم شۆڕش و گفتوگۆوە، تەعریب کرا. دەرد
نەما بە سەر کورددا نەیێی و ژەهر نەما دەرخواردی نەدرێ... بەڵام هەمیشە یەکێ لە
داوا سەرەکییەکانی کورد ئەوە بووە کورد بە زمانی خۆی بخوێنێ.
ئێستا، بە خێرێ حکوومەتمان هەیە. دوو سێ ئەفەندی دانیشتن
و بڕیاریان بۆ داین:
با نومرەی
زمانی کوردی حیساب نەکرێ!!.
هەر دەڵێی لە هەڵکەندنی بیرێکدا عومرێک دەوانمان داوە و دوای
ماندووبوونێکی زۆر و بەسەرچوونی تەمەن، لە بری ئەوەی بە ئاوی زوڵاڵ بگەین، سەرمان لە بیرێکی ئاودەستەوە دەرهێناوە!!.
یاخوا ئەندازیارەکەمان کوێر بێ!.
ڕۆژەڕەشی هەرەسی ١٩٧٥
هەزار جار ئامین!
SvaraRadera