موسلیم
و بوخاری، ئەو تیرە بوون پاژنەی (ئەخیل)ی
عارەبیان پێکا
ئەو
هەموو کاتەی کە زانا موسوڵمانەکان بۆ خوێندنەوە و شیکردنەوەی بوخاری و موسلیم خەرجیان
کردووە، ئەگەر شانبەشانی لێکدانەوەی قورئان، بۆ خوێندن و فێربوونی فیزیا و کیمیا و
بیرکاری سەرفیان کردابا، ئێستا لە سەر مەڕیخ مزگەوت و تاقیگەی زانستییان دەبوو... ڕەنگە
هەر لە کۆتایی سەردەمی عەبباسییەکاندا بگەیشتنایەتە سەر مانگ!. بەڵام موسلیم و
بوخاری و مستەر هێمفەر، پاژنەی ئەخیلی عارەبیان پێکا و پشتیان شکاندن!. کەچی
شانازی بەو پشتشکاندنەی خۆیانەوە دەکەن و بەردەوامن!. لە دواکەوتندا ئەوەندە
پێشکەوتوون، گەیشتوونەتە هەزار ساڵ پێش ئێستا و گەڕانەوەیان مەحاڵە. تەکنەلۆژیای
ئەمڕۆیان لە بەردەستدایە و لە بەر دەستیاندایە، بەڵام هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆی پێ زندوو دەکەنەوە: بە تەکنیکی ئەمڕۆ، پەرە بە موسلیم
و بوخاری دەدەن!. تەکنیکی سەردەمیشیان کردۆتە کەرەسەی دواکەوتن!. تەکنیکی
پێشکەوتوو بە دەستی موسوڵمانەکانی ئەمڕۆوە، بەو چەکە دەچێ کە بە دەستی
منداڵێکی کەمهۆشەوە بێ: باوکی خۆی پێ دەکوژێ!.
بە
باوەڕی من ئیسلام خۆی هۆکار نییە بۆ دواکەوتن، چونکە مانگاپەرست و بۆقپەرستیش وەک
موسوڵمانەکان بەرەو دواوە پێش ناکەوون. مادام سەرچۆپی بە دەستی بیابانەوەیە، هەر
دەبێ بەرەو دواوەی ببا.
ئەگەر
کورد لەگەڵ کۆیلایەتی و ژێردەستەییدا ڕاهاتبێ و نەزانێ سەرفراز بێ، عارەبیش لەگەڵ
دواکەوتندا ڕاهاتووە و ناتوانێ پێشکەوێ. کورد، لە دوو سەرەوە بە کۆیلایەتی و
دواکەوتوویی خۆیەوە شانازی دەکات. شانازی دەکا کە عیراقی و تورکیاییە... شانازی
دەکا کە بە ڕێی بوخاریدا بەرەو دواوە پێشدەکەوێ.
بۆ
ئەوەی، ئەوانەی بە بوخارییەوە سەرسامن تووڕە نەبن، دەڵێم: چەندین زانای موسوڵمان
دەڵێن: کەسێ لە مێژووی موسوڵماناندا بە ناوی بوخارییەوە نەبووە. یەکێ لەوانە
(مستەفا ڕاشد – مصطفی راشد )ە. (محمد ابن الازرق)یش دەڵێ: "پلەوپایەی بەشەر
بدەنەوە بە بوخاری!". جگە لەوەش، هەر ئەوەندە بەسە بڵێین: کەس دەتوانێ سێسەد
هەزار قسەی دەقاودوقی پێشتری خۆی کۆ بکاتەوە، تا ئەو توانیبێتی دەقی ئەوەندە حەدیسە کۆ بکاتەوە؟.
مام
هێمنی شاعیر قسەیەکی خۆشی هەیە، دەڵێ: "ئەوەی لە نالی تێناگا، حەیفە تێیبگا...
لێیگەڕێ با تێینەگا". منیش دەڵێم: ئەوەی گیرۆدەی بوخارییە، حەیفە گیرۆدەی
نەبێ... لێی گەڕێ با هەر گیرۆدەی بێ!. (مجنوون ليلی)ش کە پێیان گوت: دەی بڵێ خوایە
لە ئەوینی لەیلا نەجاتم بدە!. کەچی گوتی: خوایە ئەوینم بۆ لەیلا زیاد بکە!.
(محمد
عصيد)یش دەڵێ: بە داخەوە ڕێی پێشکەوتنمان لێ بزر بووە!.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar