لەبەر
ئەوەی قورعان بە ڕوونی ڕیبای وەک سوودی قەرز حەرام کردووە، موسوڵمان لە بانقداری و
(گۆڕینەوەی دراو) و سوودخۆری دوور کەوتوونەتەوە و ئەو کارانەیان بۆ خەڵکی تر
جێهێشتووە. خۆ کتێب و دینی جووەکانیش ڕیبایان حەرام کردووە، بەڵام ئەوان بە چڕی
کاریان تێدا کردووە و پێی بوونەتە خاوەنی سامان. جووەکان لە ناو خۆیاندا ڕیبایان
حەرام کردووە بەڵام بەرانبەر غەیری خۆیان ئەوپەڕی سوودیان لێ بینیوە. واتە:
جوولەکە، نەک هەر ڕیبا و سوودیان لە جوولەکە وەرنەگرتووە، بەڵکو هەمیشە بۆ
دەوڵەمەندبوون هاوکاریشیان کردوون. دینی ئەوان دەڵێ: "قەرز، بە ڕیبا و سوود
بە بێگانە بدە، بەڵام ڕیبا لە براکەت وەرمەگرە تا خوا بەرەکەت بخاتە هەرچییەکی
دەستی بۆ دەبەیت".
بێگومان
ڕیبا ڕۆڵێکی مەزنی لە کۆکردنەوەی سەرمایەی بازرگان و ئەوانەدا هەبووە، کە خەریکی
قەرزدان و گۆڕینەوەی دراو بوون. لە کاتێکدا زۆر لە موڵکدارە موسوڵمانەکان پارەیان
بە بێ قازانج لای جووەکان دادەنا، ئەوانیش کە هەمان پارەیان بە قەرز دەدایە خەڵکی
تر، سوودێکی یەکجار زۆریان دەخستە سەری. لە هەشتاکانی سەدەی هەژدەدا، وەرزێرەکانی
ویلایەتی موسڵ لە سەدا ٣٠ تا ٤٠ قازانجی قەرز و سەلەمیان لە شێوەی بەرهەم دەدا. لە ساڵی ١٩١٩دا، قازانجی قەرزیان کرد بە ٥٨% و هەندێ جار دەگەیشتە ١٠٠% کە
لە وەرزێرانی تووتن، لە سلێمانی وەریاندەگرت. واتە بۆ هەر دینارێک کە بە قەرز
دەیاندایە تووتنەوان، دوایی بایی دوو دینار تووتنیان وەردەگرت و لە نرخی تووتنکەش
شتێکیان دادەشکاند.
ئەوانەی
ساڵی ١٩٣٦ لە بەغدا دراویان دەگۆڕییەوە یان بانکیان هەبوو و بە قازانج قەرزیان
دەدا، ٣٩ کەس بوون: ٣٥یان جوولەکە و ١ کەسیان مەسیحی و ٢ کەسیان موسوڵمانی شیعە
بوون. ئیدی جوولەکە، دەستیان بە سەر ئابووری و بازرگانی وڵاتدا گرتبوو و سەڕافباشییەکانیان،
دەستیان لە دامەزراندنی هەندێ لە (پاشا)کانی سەردەمی عوسمانیشدا هەبوو بەڵام بۆ سەرسووکی، دەستیان
لە سیاسەت وەرنەدەدا.
گرنگیی
پەیوەندیی جووەکانی عیراق بە جوولەکەی دەرەوە، لە بانک و گۆڕینەوەی دراو و
سوودخۆری کەمتر نەبوو. هەندێ لە بازرگانە جووەکانی بەغدا چوونە دەلهی و کەلکەتا،
تا لەوێوە کەرەسەی ئینگلیزی بۆ خزمەکانی بەغدایان بنێرن و تەنانەت هەیانبوو لە
سکۆتلەنداوە ئەو کارەی لەگەڵدا دەکردن.
لە
ئیسلامدا، ڕیبا بە هەموو جۆرێ حەرامە و لە غەیری موسوڵمانیش وەرناگیرێ، کەچی
تاڵانکردنی خەڵکی ناموسوڵمان و کوشتنیان و بە سەبییەکردنی ژنیان حەرام نییە. من بە
پێویستی دەزانم لەم دنیای سەرمایەدارییەدا، موسوڵمانان بە لێکدانەو و شیکردنەوەی
ئەو مەسەلەیەدا بچنەوە و لەو ڕێیەوە شیکردنەوەی سیاسی بکەن... یا، با بە چارەنووسی
خۆیان ڕازی بن و بوونی ئیسرائیل و ژێردەستەیی خۆیان قەبووڵ بکەن.
ئەو
هاوکارییەی لە نێوان جووەکاندا هەیە و لە کۆندا هەبووە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە
لە بواری زانست و تەکنیک و سەرمایەگوزاریدا، لە هەموو جیهاندا دیار و لە پێشەوە
بن. هەر بۆ نموونە، ئیسرائیل نزیکەی لە سەتا پێنجی داهاتی خۆی بۆ بواری زانست و داهێنان
تەرخان کردووە، کەچی لە مەغریبەوە تا خەلیج، کە بە حیساب عارەبن، ١%ی داهاتیان بۆ
ئەو بوارە تەرخان کردووە. ئیدی جێی سەرسوڕمان نییە جووەکان بەو ژمارە کەمەوە، گەمە
بەو زەریا موسوڵمان و عارەبە بکەن!. ئەوەی لای عارەب جێی شانازییە، مزگەوتیان زۆر
و گەورە و نەخشدارن و داوە موویەکی ڕدێنی پەیامبەریان لە لا ماوە... بەڵام بە قەولی
شەریعەتی: لە کاتێکدا ماڵێک ئاگری گرتووە، کەسێک داوات لێ بکا نوێژ و عیبادەت
بکەیت، دڵنیابە ئەوە مونافیقە!.
بنەماڵەی
زەڵخە، کە لە بواری ئاڵووێری دراودا بە لێهاتوویی کاریان دەکرد، ساڵی ١٨٩٩ خاوەنی
سەد جونێ بوون. ئەمانە لە ساڵی ١٩٤٨دا بوون بە خاوەنی دە ملیۆن جونێ و لقی بنکە و
بانکیان لە قاهیرە و ئەسکەندەرییە و بێرووت و دیمەشق هەبوو و پارەیان بە نووری
سەعید و بنەماڵەی مەلیکییش دەدا. ئیدی جێی سەرسوڕمان نییە عارەب خۆیان بۆ دروستبوونی ئیسرائیل هاوکار بووبن!.
سەرنج:
سوودم لە بەشی یەکەمی (العراق)ی – حنا بطاطو وەرگرتووە
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar