من شاعیر نیم، بەڵام هەستی پیریی ئەم کەتنەی پێ کردم:
چاو
چل ساڵ لەمەوبەر...
لە ناو هۆڵێکی کتێبخانەیەک
جووتێ چاوی جوان، لە دیدەم ئاڵان.
لە شەرمان چاووم
هەڵڕژانە ناو کتێبەکەوە.
ئیتر لەوساوە
چاوم لە باڵای کتێب ئاڵاوە
بەڵام نە سەرم لە کتێب دەرچوو، نە چاوی جوانم لە بەرچاو لاچوو
ئەو جووتە چاوە،
ئێستاش پێوانەن بۆ هەر نیگارێ، دەمەوێ چاو بێ
پەنجەم شەکەت بوو،
فرچەم لە بەر چاو بوو بە ملچێوک
هەرچەند دەمەوێ ئەو چاوە دەرچێ،
دەرناچێ و ناچێ!
حەکیم کاکەوەیس
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar