کەرکووک
ئەوەی لەملا
(قودس)تان بوو، لەولاش (دڵ)تان
وا لە سایەی تەخت
و تاجی ناو زبڵتان
بۆتە مانگای
هەمیشە گوان پڕ نەوت و خوێن،
بژێوە بۆ قەوچەقەوچ
و کەفوکوڵتان!
* * *
چما کەرکووک چۆتە
سەر مانگ تا بێتەوە،
یا سڕگومە وەکو مێشکی
قانگ و بڵتان
کەرکووک ڕەگە و
دانەبڕاوە.
خۆتان لە ڕەگ
دابڕاوون،
لک بە لک و چڵ بە
چڵتان
* * *
گڕکانی ڕق هاتۆتە
جۆش،
ڕق لە خۆتان،
لە کاژەڵە و
کەللەی کلۆر، لە فایلتان
لە پردی سیراتی
دێگەڵە[1]
لە بارەگا و
بنکە و منکەی سەرمەڕمەڕی
بنکاولتان
لە پەرژینی باخ و
مەزرا،
لە دیواری
حەرەمسەرای بێژماری
قل بە قلتان
لە پۆزلێدان،
لە زمانی
لووشکەوەشێن
لە گفتاری بێ
هەوساری کاڵ و کولتان
* * *
کەی بەربینگمان
بەردەدەن کەی:
حیلکەحیلک و
موسەلسەلی کۆبوونەوە
و گەردوخلتان؟
کەی دوایی دێ
زرمەزلێی تۆم و جێری،
پایدۆست دەکا
گرمەی ئاشی چەنەی شلتان؟
کەی شاشەکان
دەسێنەوە
لە دەستگێڕ و
دەڵااڵانی دەرپێی
مێژووی گەڕوگولتان؟
دوای چارەتان
بە سەد ساڵیش
دەرباز نابن ئاو
و هەوا
لە دووکەڵ و
تەپکە و سلتان
شیعر ناڵێم،
زاربەند بۆ دەم دەهۆنمەوە،
شیش بۆ قەفەز
دادەڕێژم، تۆق بۆ ملتان
ڕەگی حەمرین وا
جۆش دەدەم، بقریشکێنێ:
"گوو بە
خۆتان، گوو بە ماددەی سەدوچلتان"
هێلسنکی کانوونی
دووەمی ٢٠١٣
حەقە ناو بنریت (پەیامیک لە زەردەشتی سەدەی بیست ویەک)!
SvaraRadera