ڕووی قسەم لە
کەسێکی دیاریکراو نییە: کاکە موسوڵمان بە، بەڵام بۆچی میللەتی خۆت بە سووک و بچووک
دەزانیت؟! فەرزە؟!. ئایەتە؟!. حەدیسە؟!. ئایە عارەب کە وەستای بت بوون، بە هەوەسی خۆیان و بە بێ شەڕ بوون بە
موسوڵمان تا لە کوردت بوێ بەرانبەر لەشکری عارەب بەرگری نەکردایە؟!. خۆ مەلا هەمیشە
پێشڕەو بووە و دە تەماشای مەلایەکی
کورد بکە کە لە (دیوان!)ێکدا، کە ساڵی ١٩٧٠ چاپ کراوە چ دەڵێ:
هەموو زرێپۆش
کوردانی بێدین
هاتە خوارەوە
فەڕوحی لەعین
(فەڕووحی لەعین)یش
پاشایەکی کورد بووە و شەڕی لەشکری عارەبی کردووە.
ئەوە وا. ئێستاش، حەفتا ساڵە کورد لە خشتە دەبرێ. میللەتێک
٧٠ ساڵ فێڵی لێ بکرێ، نەک هەر سەر لە گەمەی سیاسەت دەرناکات، ئەگەر نۆڕیسکانیش بزانێ
زۆرە. ئاخر لە ساڵی ١٩٧٠وە تا ساڵی ١٩٧٤، سێ یا چوار جار پیلانی کوشتن لە مەلا
مستەفا کرا، بەڵام بە درێژایی ١٩٧٤ کە ناوچەی چۆمان و ناوپردان ئاگری گرتبوو، یەک
ساچمە بەر مەکتەبی سیاسی نەکەوت!! هەی هەی!!. دەنیا ئەنفال بوو بەڵام سەرکردایەتی
حیزبەکان پروشکیان بەر نەکەوت!. ئەیییی!. کوردی قوڕبەسەر لاقی لە ڕیخەڵۆکی خۆی
ئاڵاوە و گوناحە لۆمەی بکرێ.
کورد کوێر کراوە، کوێر... گۆچانێک بدەرە دەستییەوە، عەزیزم!.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar