چەند جێی سەرسوڕمانە حیزبێک لە شاخەکانی کوردستانەوە، بە
هەموو باوەڕێکەوە کار بۆ ئەوە بکا ئەسفەهان و تاران بکات بە دیموکراسی و
جەماوەرێکی زۆریش لە خۆی گرد بکاتەوە و هەزاران کەسیش خۆیان بۆ ئەو خەیاڵە
خۆشکەڵەیە، کە نەختێ لەملای حۆرییەکانی بەهەشتەوەیە، بەکوشت بدەن!. ئەوە خەبات و تێکۆشانە یا گەمەی بتپەرستییە!. پارتی
دیموکرات و حیزبی دیموکرات و هەرچییەکی وەک ڕێکخراو لێیان دابڕاوە، حەفتا ساڵە ئەو
یارییە بە خەڵکی کوردستان دەکەن و دەیشارنەوە بۆچی ژێکاف و (هیوا)یان لەناو برد!.
لەو حەفتا ساڵە خەباتەدا، بەسرا و ئەسفەهان، لە بری ئەوەی ببن بە دیموکراسی و مافی
کورد بسەلمێنن، بوونەتە کارگەی بەرهەمهێنانی مرۆڤگەلێک، کە ئەرکیان کوردکوشتنە و ڕزقیان لە سەر تاڵانکردنی کوردستناە.
مافی ئەوەم هەیە بپرسم دوای حەفتا ساڵ لە خەباتی دیموکرات و ئەو لق و بەچکانەی کە لێیان کەوتوونەتەوە، لە
سەتا چاندی کوردیان هێناوەتە سەر خەتی بڕیاردانی چارەنووسی نەتەوەیی؟. ئەگەر
پانئێرانست و کۆمۆنست وکۆمۆنستی کرێکاری و
چەپەکان لە حیساب دەربێنین، نیوەی کورد لایەنگری سەربەخۆیی نابێ. جا هەر ئەوەندە
کاریگەرییان لە سەر کورد بووبێ، دەبێ لە سەتا چەندی فارسەکانیان وا لێ کردبێ دان
بەو مافەی کورددا بێنن؟!
پێم وابێ ئیتر ئەو گێرەیە بەسە و ئەو حیزبانە کاری تریان
هەیە نەک ئەوەی بۆ من و تۆی باس دەکەن و ئەگەر کورد بە هەمان نەفەسی دیموکراسییەوە
کار بکات، لە ڕووخانی شای ئێراندا چەندی دەست کەوت، لە ڕووخانی مەلاکانیشدا هەر
ئەوەندە بەدەست دێنێ.. هیوادارم ئەنجامی ئەم هەرایەی ئیڕان، چارەنووسی ڕۆژهەڵاتیش
بە دەردی باشوور نەبا. وریا بن کوردینە، هەر خۆتانن و کەسی تر نا!. هەرچی دەسەڵاتی
تارانی بکەوێتە دەست، بەرانبەر کورد هەمان هەڵوێستی شا و مەلاکانی دەبێ!. ئەوە
دەڵێم، بەڵام ترسی ئەوەشم هەیە دوای ڕووخانی ئێران و لەشکرەکەی، هەر وەک برا
باشوورییەکان، چۆن عیراق و لەشکرەکەی عیراقیان بۆ گیانی کورد دروست کردەوە،
ئەوانیش هەر وا بکەن ئەوجا داوای فشەمافێکی کوردی لێ بکەن!. ناشبێ ئەوەشمان لەبیر
بچێ کە کورد نەک ئێستای، بەڵکو مێژووەکەشی دزراوە.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar