یەکێتی
و پارتی لەم ڕۆژەڕەشەدا خراپ لە یەک دەخوێنن! بە هەزاران ژنی کورد لای داعشن و
بازرگانییان پێوە دەکرێ. جەلەولا و شەنگال دوو شکستی گەورەن و هەر یەکەیان شانی
لایەکی ئارداوی کردووە. یەکێتی و پارتی، هەر دەڵێی خۆیان بۆ شەڕێکی تری ناوخۆ
ئامادە دەکەن و کۆنەقین دەمەزەرد دەکەنەوە... بەڵام ئەوە خۆیان نین کە لە شەڕ دەگەڕێن، بەڵکو عوسمانی و سەفەوی
شەڕەکەڵەشێریان پێ دەکەن... عوسمانی و سەفەوی پێویستیان بە شەڕێکە زۆرترین کوردی
تێدا بکوژرێ و چەند دەکرێ، کورد لە ئامانجی نەتەوەیی خۆی دوور بکەوێتەوو. داعشیان ساز کرد بەڵام کوردی ڕۆژاوا، لەبەر ئەوەی پەتای جەلالی و
مەلایی نەیگرتوونەتەوە و بۆهات هات پەروەردە نەکراوون، لووتی داعشیان شکاند و تورکیان ڕسوا کرد. دیسان فەرمانی
تورکیا و ئێرانە: دگلدگانە شەڕە مەیدانە... ڕۆژ ڕۆژی داش بە داش و بەکوشتدانی کورد
و لەدەستدانی دەستکەوتە کاتییەکانە.
دیسان
ستراتیژیای مانگا پەیڕەو دەکرێ... کاک جەلال ئەنوەر لە باسی ستراتیژیای مانگادا
دەڵێ: "لە سەردەمی غاندیدا، کاتێ هندییەکان بۆ ڕێککەوتن کۆ دەبوونەوە، ئینگلیز
پیاوی خۆی دەنارد و مانگایان سەردەبڕی. ئەوجا هەزاران کەس لە سەر ئەو مانگایە
دەکوژران و ڕێکەوتن هەڵذەوەشایەوە". ئینگلیز ئەوەیان ناونابوو ستراتیژیای
مانگا. تورکیا و ئێران، واتە عوسمانی و سەفەوییەکەی جاران، هەر ئەو جۆرە ستراتیژەیەیان
لە کورد خستۆتە کار. ستراتیژیای مانگا... مانگایەک لەملا دەبۆڕێنێ، لەولا وەک خۆی
دەنگ دەداتەوە.
کە یەکێتییەک ڕەخنەی توند لە پارتی دەگرێ، جگە لە
شەڕخوازی، هیچ حیسابێکی تری بۆ ناکەم. نە خەمخۆری و نە دڵسۆزی و نە شۆڕشگێڕی.
کە پارتییەک
ڕەخنەی توند لە یەکێتی دەگرێ، جگە لە شەڕخوازی، هیچ حیسابێکی تری بۆ ناکەم. نە خەمخۆری
و نە دڵسۆزی و نە شۆڕشگێڕی.
هەردووکیان
قاڕەقاڕن... باڕەباڕن!
هەردووکیان
بانگی شەڕن. ئەگەر دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانن، با تەماشای کچان و کوڕانی کوبانێ
بکەن. سەرکردەکەیان بە دڵنیاییەوە دەڵێ: ئەگەر کوبانێ بگیرێ، واتە هیچ کەسی تێدا
نەماوە. بەڵام شارۆچکەکانی باشوور بە هەموو کەسەکانەوە گیران.
هیوادارم
هیچ پێشمەرگەیەک بە سازی ناسازیان هەڵنەپەڕێ.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar