حەکیم کاکەوەیس
لە زۆر وڵاتدا پەیکەری کەسایەتییە باڵاکانم
دیوە، دەستێکیان بەرزکردۆتەوە و پەنجەی ئاماژەیان بەرەو جێیەک درێژ کردووە. کە ورد
دەبیتەوە، ئەو وڵاتە لەو ئاڕاستەیەوە پێوەی دراوە. پەیکەری پاشای سوید (کارڵی
دوانزەیەم)، کە ساڵی ١٧١٨ لە شەڕی دانیمارکدا کوژراوە، لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم
داندراوە و پەنجەی ئاماژەی بەرەو ڕۆژهەڵات درێژ کردووە، کە دەکاتە مۆسکۆ. ئەو
سەردەمە و دوای ئەو سەردەمە بە ماوەیەکی زۆر، مۆسکۆ دوژمنی سوید بووە و پەیکەرەکە،
ئێستاش لە جێی خۆیدایە و ئاماژە بۆ مۆسکۆ دەکات.
پەیکەری پێشمەرگە کە لە دەروازەی کەرکووک، ڕوو
لە هەولێر دانراوە، هیچ واتایەکی نییە و هیچ لێکدانەوەیەکی بۆ نەکراوە. ئەو
پەیکەرە، هەر دەبوو ڕووی لە حەویجە بێ. یا هیچ نەبێ، ڕووی لە باشوور بێ تا لەگەڵ
دیتنیدا، بزانین مەترسی لە کوێوە دێ.
بە بۆچوونی من، دەبێ جێی ئەو پەیکەرە بگۆڕێ.
ڕەنگە لەم کاتەدا، باشترین جێ بۆ ئەو پەیکەرە، فلکەی خانی (ئیخوان) بێ بە مەرجێ ڕووی لە
باشوور بێ. جگە لەو پەیکەرە، هەقە لە باشووری کەرکووک پەیکەرێکی "شێخ
ڕەزا" – بە خۆی و کەرەسەکەیەوە، ڕووەو باشوور دابندرێ.
تۆ بڵێی جەنابی پارێزگاری کەرکووک لێکدانەوەی
بۆ جێی ئەو پەیکەرە نەکردبێ!!
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar