حەکیم کاکەوەیس
بتپەرستەکان، بە
دەستی خۆیان بتیان دروست دەکرد. ئەوجا بۆی دەکەوتنە سەر چۆک و لێی دەپاڕانەوە شفایان بدا و ڕزقیان زۆر بکا
و لە نەخۆشی و مردن و جادوو بیانپارێزێ و بە سەر دوژمندا سەرکەوتوویان بکا.
بەرپرسانی
کوردیش، عیراقێکی ڕووخاو و داتەپیوی وێران و بێلەشکر و دامودەزگایان دروست کردەوە
و لەشکر و یاسا و دەستووریان بۆ دانا و ناوچەی سەوزیان بۆ پاراستن و لە بن قورسایی بەندی حەوتەمی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریانهێنا، ئەوجا چوونە
خزمەتی و داوای مافی ڕەوای میللەتیان لێی کرد: تکایە مافە ڕەواکانمان بچەسپێنن...
تکایە ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکەن!.
بەڵام عیراق خۆی گرتبۆوە و لە دەست دەرچووبوو. بتەکان چەند بە
دەنگی بتپەرستانەوە چوون و دەردی تیمار کردن، عیراقە دروستکراوەکەی دەستی ئێمەش
هەر ئەوەندە بە دەنگی کوردەوە هات و دەردی چارەسەر کرد!. نەک هەر بە دەنگیەوە
نەهات، بەڵکو هەڕەشەی قڕکردنیشمان دەکا... ئێمە نەماندەزانی ئەوەی خاکی خەڵکی تر داگیر بکا، ئامادەیە بشیکوژێ. چاکمان نەکرد!.
کە بتپەرستان سوودیان لە بتەکان نەبینی، وازیان لێ هێنان و ڕێیەکی تریان هەڵبژارد. پێ دەچێ سەرانی کوردیش ئیمانیان هێنابێ کە بەغدای بت، بە بێ خوێنی کورد هەڵناکا و هەر دەبێ منداڵی خۆمانی بۆ سەربڕین، بۆیە لە ئانجامدا لەو هەڵە کوشندەیە بەئاگا
هاتنەوە و دەنگی کوردیان بۆ سەربەخۆیی بە دەست هێنا. ئێستا چی لەو دەنگانە دەکەن؟.
ئەوە پرسیارە چارنووسسازەکەیە!. ئایە دەیکەن بە کەرەسەی دەربڕینی نیەتپاکی و پاڕانەوە و ژیوان دەبنەوە یا پشتی پێ دەبەستن و لە سەری بەردەوام دەبن؟!.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar