ئیسرائیل دوای نۆزده ساڵ له دروستبوونی،
سینا و جۆلانی داگیر کرد! ئه‌دی ئێمه؟!
له‌و ده‌مه‌دا
که ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵت دروست بوو، سه‌رانی جووله‌که، جگه له که‌ره‌سه‌ی به‌رگریکردن،
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ هێنانی خۆراک و پۆشاک و که‌ره‌سه‌ی بژێویان بۆ ناو ئیسرائیل له
خۆیان قه‌ده‌غه کرد. واته خۆیان گه‌مارۆی پێداویستییان خسته سه‌ر خۆیان. به‌و
شێوه‌یه، ناچار بوون خۆیان پێداویستی و بژێوی خۆیان به‌رهه‌م بهێنن و کوڕان و
کچانی جووله‌که، به چه‌که‌وه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێداویستی، شه‌ویان ده‌خسته
سه‌ر ڕۆژ تا وای لێ هات دوای ماوه‌یه‌کی که‌م، نه‌ک هه‌ر به‌شی خۆیان، بگره بایی
هه‌نارده‌کردنیش به‌رهه‌میان هه‌بوو و خاکی مردووی پشتگوێخراویشیان ژیانه‌وه. ئێستا
ئیسرائیل یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرترین که‌ره‌سه ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و
که‌مترین که‌ره‌سه‌ش هاورده ده‌کات و ته‌نانه‌ت فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووش به تورکیای
موسوڵمان، بۆ کوردکوشتن ده‌فرۆشێت.
له شه‌ڕی عیراق
و ئێران‌دا، نیوچه گه‌مارۆیه‌ک خرایه سه‌ر ئێران و بازاڕی جیهانیش به ڕووی
عیراقدا کرایه‌وه. ئێستا ده‌بینین که‌ره‌سه‌ی ئێران بازاڕی عیراقی داگیر کردووه
و ته‌نانه‌ت بڕیاری سیاسیش له عیراقدا به پرس‌وڕای ئێران نه‌بێ نادرێت. جگه له‌وه‌ش،
ئێستا ئێران بۆته خاوه‌نی وزه‌ی ئه‌تۆمی و عیراقییه‌کانیش له سه‌ر زه‌ریا نه‌وته‌که‌ی
خۆیاندا ده‌رۆزه و دزی ده‌که‌ن. کاتێکیش گه‌مارۆ خرایه سه‌ر عیراقی ناسروشتی،
زۆری نه‌مابوو دانیشتوانی عیراق و کوردستان یه‌کتر بخۆن.
نۆزده ساڵه به
ناوه چاره‌نووسمان به ده‌ستی خۆمانه‌وه‌یه و هیچ نه‌بێ ده‌توانین یه‌کتری
بکوژین و یه‌کتر تیرۆر بکه‌ین، که‌چی هه‌موو دڵخۆشییه‌کانمان ئه‌وه‌یه به‌رپرسانمان
کۆشک و ته‌لاریان هه‌یه و په‌رله‌مانتێره‌کانمان چل و چه‌ند ملیۆنێک دینار ده‌ده‌نه
ئۆتۆمبیل و خوا نه‌یبڕێ، به‌رزه‌پردیشمان هه‌ن!
ئیسرائیل له
یادی نۆزده ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی بۆ گه‌نجه ماندووه‌کانی
خۆی کرده دیاری که به سه‌ر میسر و سووریا و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستینییه‌کان و
سوپای عیراقدا به ده‌ستی هێنا. دوای نۆزده ساڵ له دروستبوونی، ئیسرائیل توانی
جۆلان و سینا داگیر بکات که ئێستا به لالووته‌وه له سه‌ریان گفتوگۆ ده‌کات و
بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردووی سه‌ربازێکی خۆی ده‌ست بکه‌وێته‌وه، سه‌د گه‌نجی عاره‌ب
ئازاد ده‌کات... ئێمه له یادی نۆزده ساڵه‌ی دروستبوونماندا باسی ئه‌وه ده‌که‌ین
ئاخۆ له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران‌دا به‌شداری له سووتاندنی قه‌ندیل بکه‌ین یان نه‌یکه‌ین.
چما گه‌مه‌یه
له ناو هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌دا که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ده‌ژێن ته‌نها کورد
وڵاتی دابه‌ش کرابێ و داگیر کرابێ! نه‌ده‌بوو تورکیای تێکشکاوی یه‌که‌م جه‌نگی
جیهانی به سه‌ر بولگاریا و یۆنان و کوردستان و ئه‌رمه‌نستاندا دابه‌ش بکرێ؟! نا،
ئه‌وه کارێکی ئاسان نه‌بوو چونکه تورک به‌رگرییان ده‌کرد به‌ڵام دابه‌شکردنی
کوردستان زه‌حمه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو. بیده‌نه ده‌ستی وه‌لی ئه‌مره‌وه!
ئه‌وه‌ی ئێستا
له کوردستاندا ده‌یبینین خه‌سڵه‌تی له مێژینه‌مانه و جێی سه‌رسوڕمان نییه یه‌کتر
بۆ داگیرکه‌ر و کوردکوژ بکوژین و وه‌ک تاژی ڕاوی یه‌کتریان بۆ بکه‌ین.
ئه‌و ده‌روازه
بازرگانییانه‌ی به ڕووی کوردستاندا کراونه‌ته‌وه و بوونه‌ته منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکدا،
حوکمی تێکشکانمان ده‌ده‌ن و چاره‌نووسی ڕه‌شمان دیاری ده‌که‌ن. ئێمه هیچ به‌رهه‌مێکمان
نییه و ده‌روازه ژه‌هراوییه‌کانمان له سه‌ر دابخه‌ن، یه‌کتر ده‌خۆین. کوردستان،
په‌نیر و میوه و سه‌وزه له تورکیا و ئێرانه‌وه دێنێ و ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا
تا بۆ له‌ناوبردنمان خێراتر و به‌هێزتر بن. به هۆی چه‌کدارییه‌کی بێسووده‌وه، که
گه‌نجانی کورد سه‌رقاڵین، ته‌نانه‌ت کرێکارێکی خواسایی له کوردستاندا نییه و ده‌بێ
عاره‌بی ته‌عریب کرێکاریمان بۆ بکات و پیلانی مه‌حکه‌میش بۆ ڕۆژێکی دابنێ بار‌مان
ده‌که‌وێته لێژی. هه‌ر باوباپیری ئه‌وان بوون بۆ خوێفرۆشتن و ته‌للابی ده‌هاتنه
کوردستان و دوایی بوونه بکوژی کورد و تاڵانچی گونده‌کان و داگیرکه‌ری خاکه‌که‌مان...
ئه‌وان بوون تۆوی زڕی 140یان له خاک و دڵی کورددا چاند.
ده‌بوو دوای
نۆزده ساڵ، ئێستا گفتوگۆ له سه‌ر عوزێم و شاره‌بان بکه‌ین ئاخۆ هی کوردن یا هی
عاره‌ب، که‌چی با داخه‌وه گفتوگۆمان له سه‌ر ڕووخاندن و نه‌ڕووخاندنی ڕه‌حیماوه‌ی
که‌رکووک و سووتاندن و نه‌سووتاندنی کچه‌کانی قه‌ندیله! ده‌بوو ئێستا به‌رهه‌می
خۆماڵیمان سه‌روزیادمان بێ که‌چی ده‌رمانسازی خۆمان، به هۆی ژه‌هری تورکییه‌وه
بازاڕی که‌ساده. کورد نه له ئازایه‌تی که‌مه نه له زانست، به‌ڵام به داخه‌وه
ئاستی دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی که‌وتۆته خوار هیچه‌وه!
ئیسرائیل دوای
نۆزده ساڵ جۆلان و سینای داگیر کرد و ئێمه دوای نۆزده ساڵ، خوا یار بێ قه‌ندیل
داگیر ده‌که‌ین! ئه‌وه‌شی ڕازی نابێ، ده‌یده‌ینه به‌ر به‌ردی یاسا و تۆڵه‌ی به‌رودواوه‌ی
لێ ده‌که‌ینه‌وه! خۆزگه ئێمه‌ش بنگوریۆنێک یا ئه‌تا کوردێکام ده‌بوو! به‌ڵام
کوڕینه نیتمان!
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar